Back

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بناسه‌

*ناوی بەڕێوەبەرایەتی: -بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی * مێژووی دامەزراندنی: -2012/11/19 * ژمارە و ناوی ھۆبەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی: -سێ ھۆبە ئەوانیش ( ژینگە, بەرگری شارستانی, کۆمەڵایەتی) * ژمارە و پسپۆڕی فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی: -یانزە فەرمانبەر لە پسپۆڕە جیاوازەکانی ( کارگێڕی, تەندروستی کۆمەڵ, شیکاری نەخۆشییەکان, سڕکردن, کیمیا, ناوەندی) بەھۆی دڵسۆزی و لەخۆبوردویی کارمەندانەوە تاڕادەیەکی باش توانیومانە کار و چالاکییەکانمان زۆربەباشی بەڕێوەبەرین. *تا چه‌ند ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانتان له‌گه‌ڵ كارو چالاكییه‌كانتان یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ ، یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان پێویستی به‌ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ری تر نیه‌ بۆ خێراتر كردنی كاروباره‌كان: -بێگومان ئەگەر ژمارەی فەرمانبەرانمان زیادبکرێت ئەوا کار و چالاکی زیاتر و باشتر ئەنجام دەدەین. *ئیش و كار و چالاكی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ چیه‌: -بەشێوەیەکی گشتی کاری ئەم بەڕێوەبەرایەتییە دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و سەلامەتە بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ. *تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ هه‌نگاوی به‌ره‌و تازه‌گه‌ری ناوه‌: – بەڕادەیەکی زۆرباش توانیومانە بەھاوکاری و پشتیوانی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ئەو ستانداردە نوێیانەی کەلەدونیای پێشکەوتو پەیڕەودەکرێن لەبواری تەندروستی و سەلامەتی لەناو زانکۆ لەبەرچاوی بگرین و لەگەڵ تازەگەریەکانی بواری خۆماندا ھاوتەریبانە بەرەو پێشەوە بڕۆین. *یاساو ڕێنماییه‌كان تا چه‌ند ڕوونییان تیادایه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیشه‌كانتان: – یاسا و ڕێنماییەکان بەشێوەیەکی زۆرباش پەیڕەوی لێدەکەین و, کاروبارەکانمان زۆر بەڕوونی و شەفافانە بەڕێوە دەبەین. *په‌یوه‌ندیتان به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ناو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه‌ چۆنه‌: – پەیوەندیمان زۆرباشە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناو وەزارەت بەتایبەت بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی وەزارەت کە ڕاستەوخۆ ئێمەش سەربەوانین. *تا چ ڕاده‌یه‌ك له‌ مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانی زانكۆ ڕازین: – تاڕادەیەکی زۆرباش لەمامەڵەیان ڕازین و لەھەمووکارێکدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری خوێندکاران, پشتیوانیمان لێ دەکەن و ھاوکارمانن. *له‌ ڕووی كارگێڕییه‌وه‌ په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چۆنه‌: – لەگەڵ کۆلێج و پەیمانگاکان پەیوەندییەکی زۆرباشمان ھەیە, تاڕادەیەکی زۆرباش بەھەماھەنگی کاروبارەکانمان بەڕێوەدەبەین لەڕێگەی ھۆبەکانی سەربەبەڕێوەبەرایەتیمان لە کۆلێج و پەیمانگاکان. *ده‌وامی ڕۆژانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیتان چۆنه‌: – جگە لەڕۆژانی پشو, ڕۆژانی ئاسایی بەیانیان و ئێواران دەوام دەکەین. *ئه‌و گرفتانه‌ چین كه‌ دێته‌ ڕێتان: – گرفت ئەگەر ھەبێت, ھەندێک جار بەھۆی کەمی بوجەی زانکۆ وەیە ھەندێک کێشەمان بۆ دروستدەبێت ئەوەشمان بەپشتیوانی سەرۆکی زانکۆ تاڕادەیەکی زۆرباش چارەسەرکردووە. *تا چه‌ند له‌ ئه‌نجامی كارو چالاكی و داهێنانه‌كانتان سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ڕێزو پێزانینتان ئاراسته‌ ده‌كات: -ھەمیشە بۆکاری چالاکی نوێ و, تازەگەری سەرۆکایەتی زانکۆ سوپاس و پێزانینی دەربڕیوە بۆکارە دڵسۆزانەکانمان. *ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ بایكۆتی ده‌وام په‌یدا بوه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیتان چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا كردووه‌: – بەداخەوە بابەتی بایکۆت ئاستەنگی بۆکاروباری زۆرێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەم ناوچەیە دروستکردووە خۆشبەختانە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی ھیچ کاتێک و لەژێر ھیچ فشارێک بایکۆتی دەوامی نەکردووە و کاروبارەکانی بەباشی تێپەڕاندووە. *به‌نیازنین داواكاری بۆ كردنه‌وه‌ی هۆبه‌ی نوێ بكه‌ن: -بەڵێ بەدڵنیاییەوە ئه‌گه‌ر ڕێنماییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی هۆبه‌ ڕێگه‌مان پێبدات. *كارگێڕی هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنه‌، تا چه‌ند توانیوتانه‌ ڕۆتین له‌ نێو كاره‌كانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌: – بەداخەوە ڕۆتینی زیادە لە زۆربەی بەڕێوەبەرایەتییەکان بونی ھەیە, بەڵام خۆشبەختانە تاڕادەیەکی باش توانیومانە ئەم ڕۆتیەنە زیادەیە کەم بکەینەوە, *له‌ڕووی مومته‌له‌كاته‌وه‌ تا چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان بڕی پێویستی بۆ دابینكراوه‌: -بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی بەشی پێویست مومتەلەکاتی بۆ دابینکراوە, ئەوەنەی کە بتوانین کاروبارەکانی خۆمانی پێ بەڕێوەبەرین, و ھەندێک پێداویستیمان ھەیە خۆشبەختانە سەرۆکی زانکۆ ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنیان دەربڕیوە و لەجێبەجێکردندایە. *تا چه‌ند توانیوتانه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان خه‌ڵكانی پسپۆر دروست بكه‌ن و ئاماده‌سازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا پۆست وه‌ربگرێت: – کاری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دابەشکردووە بەسەر چەند تیمێکدا بۆئەوەی بتوانین بوار بۆ تەواوی کارمەندەکانمان بڕەخسێنین, کەتوانای ڕابەڕایەتی کردن و ئیدارەدانی کاروچالاکی ھەر موئەسەسەیەکیان ھەبێت لەبواری خۆیاندا. *چ پێشنیارێكتان هه‌یه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له‌ پێناو زیاتر پێشخستنی ئیش و كاره‌كانتان: – پێشنیارمان بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ ئەوەیە کە لەسەر ئەم ڕەوتەی خۆیان بەردەوام بن و, ھەمیشە وەک ئێستا بەچاوی بایەخەوە لە تەندروستی و سەلامەتی بڕوانن و زیاتر و باشتر گرنگی بەم بەڕێوەبەرایەتیە بدەن. *چ داواكارییه‌كتان هه‌یه‌ له‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانتان ده‌كه‌ن چ فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ بێت یان ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ: – داواکارم لەو کەسانەی کەسەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەکەن, بەپێی پێویستی کاروباروبارەکانیان بمێننەوە و کاتی کارکردنمان بەفیڕۆنەدەن و مافی کەسانی تر پێشێل نەکەن. *دوا وته‌تان چیه‌: -داوامان له‌ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و ئەنجومەن و ستافی بەڕێوەبردنی زانکۆ ئەوەیە, کە بەچاوی بایەخەوە لە تەندروستی و سەلامەتی بڕوانن گرنگی و بایەخی زۆر بەم بوارە و ئیش و کاری ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بدەن , لەبەر بەرژەوەنی و سەلامەتی خۆیان, چونکە ئامانجی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە و ھەوڵ و ماندووبونی بۆدابینکردنی ژینگەیەیکی تەواو تەندروست و سەلامەتە بۆ زانکۆ. بۆیە پێویستە ھەر کەسێک بەجۆرێک لەجۆرەکان پەیوەندی دارە بە زانکۆ ھاوکاری ئەم بەڕێوەبەرایەتییە بێت.   به‌ڕێوه‌به‌ر / كرمانج احمد      
This shortcode LP Profile only use on the page Profile