Back

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خولی زمانی ئینگلیزی بێبه‌رامبه‌ر ده‌كاته‌وه‌

له‌ پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و شاره‌زابوون و به‌هێزكردنی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ میلاكی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و خوازیاران و كاندیدانی خوێندنی باڵا ( ماسته‌رو دكتۆرا) و خوازیارانی به‌ ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی وە هەروەها کاندیدانى خوێندنى بالا(ماستەر و دکتۆرا) ى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌ڵده‌ستێت به‌ كردنه‌وه‌ی خولی زمانی ئینگلیزی بێبه‌رامبه‌ر . هه‌ر بۆیه‌ به‌نوسراوی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ ژماره‌ 425 له‌ 2018/3/7  كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی زانكۆ نێردراوه‌ و واژۆی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌سه‌ره‌ ، داوا له‌ سه‌رجه‌م زانكۆ حكومییه‌كان و کاندیدانى خوێندنى بالا(ماستەر و دکتۆرا) ى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان كراوه‌ كه‌ ناوی خوزیاران و كاندیداكانی خۆیان ئاماده‌بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ناو تۆماركردن كه‌ له‌ 2018/3/7 تا 2018/3/19 به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی . ورده‌كاری و زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی نوسراوی  نوسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ ژماره‌ 425 له‌ 2018/3/7 دایه‌:    
This shortcode LP Profile only use on the page Profile