Back

35 كورسی خوێندن لە روسیا راگەیەندرا

  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خوازیارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دكتۆرا لە هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكات، كە روسیا 35 سكۆلەرشیپ-ی خوێندنی باڵا (بەكالۆریۆس، ماستەر و دكتۆرا) ی پێشكەش بە هەرێمی كوردستان كردووە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەكات ئەوانەی كە مەرجەكانیان تێدایە لەماوەی دیاریكراودا داواكاری پێشكەش بكەن. یەكەم/ مەرجەكان: 1.دەبێت پێشكەشكار هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بێت. 2.دەبێت پێشكەشكار دەرچووی خوێندنی زانستی یان وێژەی بێت بە پێی تایبەتمەندی بەرنامەكە. 3.دەبێت تەمەنی بۆ بەرنامەی بەكالۆریۆس و ماستەر لە (٢٥) ساڵ زیاتر نەبێت و، بۆ بەرنامەی دكتۆرا لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت. 4.بۆ خوێندنی ماستەر، پێویستە پێشكەشكار كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە (%٦٥) كەمتر نەبێت و، لە هەمان بواری بەكالۆریۆسەكەی درێژە بە خوێندنی ماستەر بدات. 5.بۆ خوێندنی دكتۆرا، پێویستە پێشكەشكار كۆنمرەی ماستەری لە (%٧٠) كەمتر نەبێت و، لە هەمان بواری ماستەرەكەی درێژە بە خوێندن بدات. 6.بۆ ئەو پێشكەشكارانەی كە دامەزراون، پێویستە دوو ساڵ خزمەتی كرداری هەبێت لە دوای بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە. 7.كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزرابێت، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان. 8.كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن ڕوسیای فیدراڵ مانگانە بڕی (٢٥٠) دۆلاری ئەمریكی وەك دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها كرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانكۆ بۆ دابین دەكرێت، بەڵام سەبارەت بە خەرجی بیمەی تەندروستی و كرێی هاتوچۆ دەكەوێتە سەر ئەستۆی خوێندكار. دووەم/ بوارەكان: 1. بیریكاری. 2.زانستە سروشتییەكان. 3.ئەندازیاری. 4.زانستی تەكنیكی. 5.كشتوكاڵ. 6.زانستە كۆمەڵایەتییەكان. 7.پەروەردە. 8.هونەر. 9.كەلتور. 10.زانستەكانی پزیشكی. 11.خزمەتگوزاری تەندروستی گشتی. تێبینی: وردەكاری تایبەت بە سكۆلەرشیپەكە: 1.پڕكردنەوەی فۆرم بە زمانی ڕوسی یا خود زمانێكی تر. 2.وێنەیەك لە پاسپۆرت، كە ڕێكەوتی بەسەرچوونی كەمتر نەبێت لە ساڵێك و شەش مانگ لە كاتی سەردانكردنی بۆ روسیا، پێویستە پاسپۆرتەكە وەرگێردرابێت بۆ سەر زمانی ڕوسی و، لەلایەن كونسولگەری ڕوسیا لە هەولێر پەسند كرابێت. 3.بڕوانامەكانی خوێندن بە نمرە وەرگێردرابێت بۆ سەر زمانی ڕوسی، لەلایەن كونسڵگەری وڵاتی ڕوسیا لە هەولێر پەسند كرابێت. 4.بڕوانامەی پشكنینی نەخۆشی ئایدز، بۆ سەر زمانی ڕوسی وە وەرگێردرابێت و ، لەلایەن كونسڵگەری ڕوسیا لە هەولێر پەسند كرابێت. 5.ساڵی خوێندنی ئەكادیمی لە ڕوسیا لە رێكەوتی (١/٩) هەموو ساڵێك دەستپێدەكات، بۆ هەر كاندیدێك دەستنیشانكرا، پێویستە تا ڕێككەوتی (١٥/٩/٢٠١٨) بگاتە ڕوسیا. 6.سەرجەم ئەم كاندیدانەی توانای قسەكردن و تێگەیشتنی زمانی ڕوسیان نییە، خولی فێربوونی زمانی ڕوسیان بۆ ماوەی یەك ساڵ پێدەدرێت. 7.هەر كاندیدێك لەكاتی گەیشتنی بە ڕوسیا پێویستە وێنەی ڕەسەنی سەرجەم ئەو بەڵگەنامانە لەگەڵ خوێدا بهێنیت، كە لە ڕێگەی ئینتەرنێت پێشكەشی كردووە. 8.پێشكەشكاران بۆ خوێندنی دكتۆرا پێویستە پرۆپۆزەڵ پێشكەش بكەن لەگەڵ نامەی پشتگیری دوو پرۆفیسۆر. 9.لایەنی نێرەری كاندید، پێویستە دڵنیایی بدات بە گەڕانەوەی كاندید، لە كاتی سەرپێچی كردنی یاساكانی ڕوسیا كۆتایی بەپرۆگرامی خوێندنەكەی دەهێندرێت. بۆ پێشكەشكردن و تەواوی وردەكاری زانیارییەكان، دەتوانن سەردانی ئەم وێبسایتە بكەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile