Back

گرانتێكی تایبەت بە توێژینەوە لە بواری ریفۆرمی پەروەردە و خوێندنی باڵا راگەیەندرا

دوا بەدوای راگەیاندنی یەكەمین گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی بۆ مامۆستایان و توێژەرانی كوردستان، ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دووەمین گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی راگەیاند. ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 2018/3/7 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان دووەمین گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی راگەیاند، لەو چوارچێوەیەشدا دەرگای پێشكەشكردنی پرۆپۆزەڵی توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی بۆ توێژەران و مامۆستایان دەكاتەوە. ئەم گرانتە تایبەت دەبێت بە توێژینەوەكانی بواری (هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی ڕیفۆرمی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان)، بۆیە پێویستە توێژەران لە ماوەی دیاریكراودا پرۆپۆزەڵەكانیان ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بكەن. تێبینی: 1.دوا مۆڵەت بۆ پێشكەشكردنی پرۆپۆزەڵەكان ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی (2018/4/8 )ە. 2.توێژەران دەتوانن پرۆپۆزەڵەكانتان بۆ ئەم ئیمەیلە (Scholraships@mhe-krg.org) ڕەوانە بكەن. ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی كوردستان كۆمیتەیەكی زانستیی ستراتیجی نیشتمانییە كار دەكات بۆ هاندان و گەشەپێدان و كاراكردنی چالاكی توێژینەوەی زانستی لە بواری پسپۆڕی جیاجیادا لەبەر رۆشنایی پێداویستییە زانستی و تەكنۆلۆجی و ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها هەوڵ دەدات بۆ بەكارهێنانی بەرهەمەكانی توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی گەشەپێدانی هەمەلایەنەی هەرێمی كوردستان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile