له‌یادی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌دا ئاهه‌نگێكی خنجیلانه به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی سێشەممە 6 ی ئاداری 2018 كە هاوكاتە لەگەڵ یادەكانی ڕاپەڕینە مەزنەكەی كوردستان و ده‌رپه‌ڕاندنی ڕژێمی به‌عسی عه‌فله‌قی بۆ هه‌تاهه‌تایه و هاتنی وه‌رزی به‌هار، له په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار بەئامادە بوونی ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر و پۆلێك لەمامۆستایان و خوێندكاران، ئاهەنگی یەكترناسینی خوێندكاران ئەنجامدرا كە تێدا هەریەكە لە ڕاگرایه‌تی په‌یمانگا و نوێنەری كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان ووتەی پیرۆزباییان ئاراستەی خوێندكاران كرد‌و هیوای سەركەوتنیان بۆخواستن .
لەبەشێكی دیكەی ئاهەنگەكە چالاكی هونەری شیعر‌و گورانی له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه پێشكه‌شكرا.
له كۆتاییدا خەڵات دابەشكرا بەسەر سەرجەم خوێندكارە یەكەم و دووەمەكانی بەشەكان بەرامبەر بەدەست هێنانی پله‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌ساڵی ڕابردوودا‌و خوێندكارانیش لەم ئاهەنگەدا خۆشحاڵی خۆیان دەبڕی و بەخۆشی وبەشادی كۆتاییان بە ئاهەنگەكە هێنا.