رێز له مامۆستایانی ئه‌ندازیاری میكانیك گیرا
له پای ئه‌و ماندووبوون و خزمه‌ته به‌رچاوه‌ی به خوێندكاران و پرۆسه‌ی خوێندن كردوویانه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤-٣-٢٠١٨ له هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا خوێندكاران رێزیان له مامۆستایانی به‌شی ئه‌ندازیاری میكانیك گرت.
به ئاماده‌بوونی م.محەمەد یاریده‌ده‌ری راگری كۆلێجی تەکنیکی ئه‌ندازیاری و مامۆستایانی كۆلێجه‌كه خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه مامۆستایانی به‌شی ئه‌ندازیاری میكانیك له لایه‌ن خوێندكارانی قۆناغی چواری هه‌مان به‌شه‌وه. لندكارانیان دڵنیا كرده‌وه له‌وه‌ی هه‌رچی له‌توانایاندا بێت بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی زانستی خوێندكاران درێغی نه‌كه‌ن و هه‌وڵه‌كانیان درێژه‌ی ده‌بێت.