Back

لە سیمینارێكدا چۆنێتی خۆئامادەكردن بۆ كار خرایەڕوو

لە پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەری سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سمینارێك لەژێر ناونیشانی (چۆنێتی خۆ ئامادەكردن بۆ كار ) بۆ سەركۆ هاوڕێ‌ محەمەد مامۆستا لە بەشی ئایتی رێكخرا. لە سیمینارەكەدا كە رۆژی 2018/3/3 لە هۆڵی م.رۆستەم لە پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر بەڕێوەچوو، مامۆستا سەركۆ هاوڕێ‌ محەمەد بەشێوەیەكی زانستی شیكردنەوەی بۆ دروستكردنی (سی ڤی) كرد كە ئامانج لە دروستكردنی بۆ دەرخستنی كارامەی و ئەزموونەكانەكان بەشێوەیەكی ئەكادمیانە و گونجاو, هەروەها گرنگی (Hard skills و soft skills) لە دەستكەوتنی كاردا و چۆنییەتی ئامادەكردن و پڕكردنەوەی سی ڤی بەشێوەی گونجاو تا خوێندكاران بتوانن چاوپێكەوتن مسۆگەر بكەن و كاری باش بەدەستبهێنن، دواتریش كە هەنگاوی چاوپێكەوتنە و هەموو ئەو بابەتانەی ڕوونكردەوە كە گرنگن لەكاتی چاوپێكەوتن و گاریگەریان هەیە لە بەدەستهێنانی كارێكی باش. مامۆستا سەركۆ هاوڕێ‌ رێنمایی خوێندكاران دەكات بۆئەوەی بەو ئامەنجە بگەن كە هەیانە بۆ دەسكەوتنی كارێكی باش رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن: *ئامانج لە نووسینی سی ڤی چییە ؟ *بۆچی گرنگە سی ڤی مان هەبێت ؟ *خاوەنكار چی لەتۆ ئەوێت ؟ *ئەو زانیاریانەی پێویستە لە سی ڤی دا هەبێت . *چۆن سیڤیەكەم بنوسم ؟ *چاوپێكەوتن . *ئەو كارانەی پێش چاوپێكەوتن ئەنجامی بدەین . *ئەو كارانەی كە نابێت بكرێت و بوێریت لەكاتی چاوپێكەوتن.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile