خوێندکارانى بەشى ژمێريارى بەگەشتێکى زانستى سەردانى زانكۆى كۆيە يان كرد
خوێندکارانى قۆناغى دووەمى بەشى ژمێريارى خوێندنى بەیانیان لەپەیمانگاى تەکنیکى دوکان، بەگەشتێکى زانستى سەردانى زانكۆى كۆؤيە و بانکى الرافيدين/ لقى زانكۆ و پەیمانگاى تەکنیکى كۆيەیان کرد.
لەو بارەیە وە سەرۆکى بەشى ژمێريارى به ڕێز(م.هه ڵكه وت اسماعيل محمدأمين ) ووتى خوێندکارانى قۆناغى دووەمى بەشى ژمێريارى خوێندنى بەیانیان بەگەشتێکى زانستى سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد. لەمیانەى سەردانەکەیاندا لەلایەن به رێزان (م.عمر كاكه رِه ش عمر) و (م.دلَشاد أحمد شريف) مامۆستاى وانه بێژ له بەشەكەمان سەرپەرشتى كران، سەردانکیردنى هەموو بەشەکانى بانکى الرافيدين/ لقى زانكۆيان كرد لەلايەن بەرێوەبەرى بانك و ستافێکى شارەزا بۆ ماوەى (٢) كاتژمێر بەشێوەيەكى پراكتيكى وانەيان بەخوێندکاران ووتەوه، لەکۆتایی گەشتەکەشیاندا سەردانى بەشە زانستیەکانى پەیمانگاى تەکنیکى كۆيەيان کرد و لەلایەن مامۆستایان و خوێندکارانى پەیمانگاوە بەشێوەیەکى جوان پێشوازییان لێکرا.