به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بناسه
*ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی :
بەڕێوەبەرایەتی کاروبارى کارگێڕى
*مێژووی دامه‌زراندن:
ساڵی ١٩٩٦
*ژماره‌ی هۆبه‌كانی سه‌ر به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه:
4 چوار هۆبە ( هۆبەی خۆیەتى – هۆبەى میلاکات –هۆبەى ئەرشیف وهاتوو دەرچوو- هۆبەى پرسگە) لەگەڵ یەکەى (هێڵ گۆرکێ )
*ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی :
44 چل و چوار فەرمانبەرى میلاک و2 دووتەنسیب .
*تا چه‌ند ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانتان له‌گه‌ڵ كار‌و چالاكییه‌كانتان یه‌ك ده‌گرێته‌وه ، یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان پێویستی به ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ری تر نیه بۆ خێراتر كردنی كاروباره‌كان:
لەبەر زۆرى ئیش وکارەکانى بەڕێوەبەرایەتى کارگێرى و زۆرى هۆبەو یەکەکانى تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕى فەرمانبەرانمان بە پێ ى پسپۆرى لە هۆبەو یەکەکان دانراون و ژمارەى فەرمانبەرى پێویستمان هەیە و پێویستمان بە فەرمانبەرى تر نیە وبەوژمارەى فەرمانبەرەى هەمانە کارەکانمان زۆر بەسەرکەوتووى جێ بەجێ دەکرێت .
*ئیش و كار و چالاكی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه چیه:
-دامەزراندن / گواستنەوەى ڕاژەو تەنسیب/ پێدانى مۆڵەتى خوێندن بۆ بکالۆریۆس/ واز هێنان و خانەنشین کردن/ خەرجکردنى دەرماڵە جۆراو جۆرەکان/ شاندکردنى مامۆستایان و فەرمانبەران بۆدەرەوەى پارێزگاى سلێمانى بۆ کارى فەرمى/ پێک هێنانى لیژنە جۆراوجۆرەکان بە پێ ى کارە پێویستیەکان/ سزا دان و سوپاس کردنى فەرمانبەران/ ئەژمارکردنى ڕاژە/ گۆڕینى ناونیشان و پلە بەرزکردنەوە/ ئەرشیف کردنى نوسراوەکان/ ڕێکخستنى دۆسیەى کەسى/ هاتوو دەرچوو (صادرەو واردە)/ ناردنى نوسراو بۆ سەرجەم فەرمانگەو وەزارەت و ئەنجوومەنى وەزیران بە شێوەى پۆست/ ڕێ نیشان دانى ئەوبەڕێزانەى سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆمان دەکەن بۆ هەر مەبەستێک لە لایەن هۆبەى پرسگەوە/ وەڵام دانەوەى سەرجەم ئەو پەیوەندیانەى ئاڕاستەى زانکۆمان دەکرێن لە ڕێگەى هێل گۆرکێ وەو ئاڕاسته کردنیان بۆ لایەنى پەیوەندى دار .
*تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هه‌نگاوی به‌ره‌و تازه‌گه‌ری ناوه:
بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕى بەردەوام بەشوێن تازەگەرى و ئاسان کارى بۆ خێرا ڕاپەڕاندنى کارەکان هەوڵمان داوەو یەکەم بەڕێوەبەرایەتى بووە کە بیرى لەئەنجام دانى کارەکانى کردۆتەوەو بە شێوەى ئەلیکترۆنى و بۆ نموونە لە ساڵى (2016) کارمان لە ڕێگەى گروپى ماسنجەرەوەئەنجام داوەو , وەلە ئێستادا زۆرترین کات ئیش و کارەکانى لەڕێگەى ئیمێڵ و گروپەکانى ڤایبەرو ماسنجەرەوە ئەنجام دەدات .
*یاسا‌و ڕێنماییه‌كان تا چه‌ند ڕوونییان تیادایه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیشه‌كانتان:بێگوومان زۆربەى زۆرى کارەکانى بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى کارگێڕى بە پێ ى یاسا‌و ڕێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى دارایى و ئابوورى و ئەنجوومەنى وەزیران یاسا کارپێکراوەکان ئەنجام دەدەرێت وە زۆربەى یاسا‌و ڕێنمایەکان ساڵانە پێداچونەوەیان پێدا دەکرێت بەڵام کۆمەڵێک ڕێنمایى هەیە کەزیاتر لەمانایەک هەڵ ئەگرێت و پێویستە زیاتر ڕوونبکرێنەوە بۆ ئەوەى هەر لایەک بە شێوەیەک کارى لەسەر نەکات .
*په‌یوه‌ندیتان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ناو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه چۆنه:
بەشێوەیەکی گشتی پەیوەندى زۆر باش هەیە لە نێوانمان بۆ جێ بەجێ کردنى کارەکانمان چى لە ڕێگەى نوسراو یان تەلەفۆن یان ئیمێڵ و گروپەوەبێت , وەپەیوەندى ڕاستەوخۆمان لەگەڵ فەرمانگەى کارگێڕى و دارایى بەڕێوەبەرایەتى سەرچاوەمرۆییەکان و بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕى هەیە لە دیوانى وەزارەت .
*تا چ ڕاده‌یه‌ك له مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانی زانكۆ ڕازین:
مامەڵەی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی زۆر باشە لەگەڵمان و هەمێشە پاڵپشتمانن بۆ سەرخستنی کارەکانمان .
*له ڕووی كارگێڕییه‌وه په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چۆنه:
زۆر باشە و هۆبەکانى کارگێڕى زۆر هاوکارمانن لە کۆلێج و پەیمانگەکان و بەردەوام بەبێ ڕەچاوکردنى کات بەشەو بە ڕۆژ لە پەیوەندیدان لەگەڵماندا.
*ده‌وامی ڕۆژانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیتان چۆنه:
جگە لە ڕۆژانی پشووی (هەینى و شەممە) و ڕۆژانى پشووی فەرمی هەموو ڕۆژێک دەوامی بەیانیان و ئێوارانمان هەیەو لەکاتى پێویست دا لە ڕۆژە پشووەکانیش دەگەڕێینەوەسەر کار.
*ئه‌و گرفتانه چین كه دێته ڕێتان:
وەک گرفت نیمانە لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بەڵام ئەوەى کارى ئێمەى دواخستووە هاتن و وەستانى هاوڵاتیانە بەدیارمانەوە تا کاتى تەواو بوونى مامەڵەکانیان کە بە هۆیەوە کارى هاوڵاتیانى تر دوائەکەوێت کە مامەڵەکانیان لەبەردەستماندایە , وە بۆ ئێستا کار بۆ ئەوە دەکەین جیاوازى نەکرێت لە نێوان ئەو هاوڵاتیانەى کە مامەڵەکەى بەدەست ئەهێنێت یاخود بە پۆستە بە دەستمان دەگات .
*تا چه‌ند له ئه‌نجامی كار‌و چالاكی و داهێنانه‌كانتان سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ڕێز‌و پێزانینتان ئاراسته ده‌كات:
بەردەوام کارەکانى بەڕێوەبەرایەتیمان لە لایەن سەرۆکایەتی زانکۆوە ڕێزی لێگیراوە و پشتیوانى سەرەکیمان بوون لە سەرکەوتنى کارەکانمان.
*ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه بایكۆتی ده‌وام په‌یدا بوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیتان چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا كردووه:
سوپاس بۆ سەرۆکى زانکۆ‌و یاریدەدەرە بەڕێزەکانى و سەرجەم فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کەبەهۆى ئەوانەوە بایکۆت نەبووەو کارەکانمان دوانەکەوتووە .
*به‌نیازنین داواكاری بۆ كردنه‌وه‌ی هۆبه‌ی نوێ بكه‌ن:
پێویستمان بە کردنەوەی هۆبەی نوێ نیە .
*كارگێڕی هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنه، تا چه‌ند توانیوتانه ڕۆتین له نێو كاره‌كانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه كه‌م بكه‌نه‌وه:
زۆربەى زۆرى کارى بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕى ڕۆتینى تێدایە بەڵام ئەوەندەى تونیبێتمان ولە دەسەڵاتماندا بووبێت کارئاسانیمان کردووەو ڕۆتینمان کەم کردۆتەوە هەروەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێ کردووە زۆربەى کارەکانمان بە ڕێگەى ئەلیکترۆنى ئەنجامداوە کە ڕۆتینى کەم کردۆتەوە .
*له‌ڕووی مومته‌له‌كاته‌وه تا چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان بڕی پێویستی بۆ دابینكراوه:
کەم وکوڕى ئەوتۆمان نیەو بەو پێداویستیانەى بۆمان دابین کراوە دەتوانین کارەکانمانى پێ ئەنجام بدەین .
*تا چه‌ند توانیوتانه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان خه‌ڵكانی پسپۆر دروست بكه‌ن و ئاماده‌سازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا پۆست وه‌ربگرێت:
بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕى به سیفەتى کارەکەى بەجیاواز لە بەڕێوەبەرایەتیەکانى تر ئەوکەسانەى که دەتوانن لە داهاتوودا پۆست وەربگرن ئەبێت کەسانى بەئەزموون بن و شارەزابن و ئاستى تێ گەیشتنیان بۆ یاسا‌و ڕینماییەکان زۆر بێت و جگە لەوەى خۆیان ئەبێت ئارەزووى وەرگرتنى پۆستیان هەبێت و پشوو درێژ بن , لەگەڵ ئەوەدا هەوڵمان داوە خۆیان بە کارى نوسین وبەدواداچوون بۆ مامەڵەکان بکەن و پاشان خۆم پێداچوونەوەم بۆ کردووە بۆ ئەوەى ڕاست وهەڵەى خۆیان بزانن و ئامادە بن لە داهاوتوودا پۆست وەربگرن.
*چ پێشنیارێكتان هه‌یه بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له پێناو زیاتر پێشخستنی ئیش و كاره‌كانتان:
هیوادارم زانکۆمان کار بۆ ئەلیکترۆنى کردنى بەڕێوەبەرایەتیمان وسەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانى زانکۆمان بکات و هاندان هەبێت بۆ جیاکردنەوەى فەرمانبەرى باش و چالاک .
*چ داواكارییه‌كتان هه‌یه له‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانتان ده‌كه‌ن چ فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ بێت یان ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ:
داواکاریمان ئەوەیە لەو بەڕێزانەى سەردانى بەڕێوەبەرایەتیمان دەکەن کە بەدواى مامەڵەکانیان نەکەون و لە لە هۆبەى صادرەو واردە بەجێ ى بهێڵن چونکە بەڕێوەبەرایەتیمان تەنها مامەڵەى ئەو هاوڵاتیانە جێ بەجێ نەکات کەخۆیان سەردانمان ئەکەن بەڵکو زۆر زیاتر لەوە کارى فەرمانگەو وەزارەت و ئەنجوومەنى وەزیران و ئەنجام دانى ئەو کارە سەرەکیانەى کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێداون جێ بەجێ دەکەین , وە داوا لەسەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانى سەرۆکایەتى زانکۆمان دەکەین کەهیچ کات مامەڵەکانیان پێش مامەڵەى هاوڵاتیانى تر نەخەن .وە داوا لەسەرجەم فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى کارگێڕى دەکەم خؤراگر بن وەک چۆن بەردەوام خۆڕاگر بوون و قەیرانى داراى کارى تێ نەکردوون و بە سنگى فراوانەوە مامەڵەى هاوڵاتیان جێ بەجێ بکەن .
*دوا وته‌تان چیه:
ئومێدەوارم توانیبێتمان خزمەتێک بە سەرجەم چین و توێژەکانى وڵاتەکەمان بە تایبەتى مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران بکەین وە ئەوبەڕێزانەى کەبەهۆى ڕێنماییەکانەوە مامەڵەکانیان بە پێ ى خواستى خۆیان لە بەڕێوەبەرایەتیمان ئەنجام نادرێت داواى لێبودنیان لێ دەکەین و دەست خۆشى لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتیەکانى زانکۆمان دەکەین کەماندو نەناسانە لەم قەیرانەدا کارەکانیان بە ڕێک وپێکى جێ بەجێ دەکەن .
صبریە کریم خالند
بەڕێوەبەری کاروبارى کارگێڕى