چالاكییەکی هونەری لە پەیمانگای تەکنیکی کەلار بەرێوەچوو
زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى پەیمانگای تەکنیکی کەلار پێشانگایەکی وێنەیی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران کرایەوە.
بەئامادەبوونی ڕاگرو یاریدەدەری ڕاگرو بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و بۆ زیاتر ناساندنی ناوچەگەشتیاریەكانی گەرمیان و ئاشنابوونی خوێندكاران بەو ناوچانە پێشانگایەكی وێنەیی كرایەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیانەوە ئامادەکرابوو، لەپێشانگاكەدا زۆربەی ناوچە گەشتیاریەكان و شوێنەوارە مێژوییەكانی گەرمیان نمایشكراو بە ئامادەبووان ئاشناكرا.