خولی وه‌رزشی (مامی من) به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له درێژه‌ی چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌رز ڕاگرتن و به زیندو هێشتنه‌وه‌ی ناوی پرشنگداری سه‌رۆك مام جه‌لال ، سبەی 25 ی شوباتی ٢٠١٨، کاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ‌و بەئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئالان فەرەیدون علی ئه‌مین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕاگرایه‌تی كۆڵیجی ته‌كنیكی كارگێڕی و ئه‌ندازیاری و ته‌ندروستی و ئینفۆرماتیك و مامۆستایان و خوێندكاران چەند چالاکییەک لەکەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان بەڕێوەدەچێت:
١ــ کردنەوەی خولی فوتساڵ بەناوی خولی « مامی من» بۆ سەرجەم بەشە زانستییەکانی کەمپەکە، بەیاری نێوان ھەردوو «کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و کۆمەڵ » دەست پێ دەکات. پلان سازی بەیانیان * تەندروستی و کۆمەڵ 11 پێشنیوه‌ڕۆ ، ژمێریاری ئێواران * پلان سازی ئێواران 4:30 پاش نیوەڕۆ
٢ــ ناشتنی ٨٤ نەمام ، بۆ تەمەنی ٨٤ ساڵ لەتەمەنی پڕشکۆی ھەڤاڵ مام جلال .