سیمینارێكی نێودەوڵەتی تایبەت بە پەیامنێری جەنگ بهڕێوهچوو
ئەمڕۆپێنجشهمه (22-2-2018) لە هۆڵی پیرەمێرد، لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سیمینارێكی تایبەت لە لایەن (لیۆن مۆرس)ەوە لە ڕێگای پرۆگرامی (zoom)ەوە، بەشێوەیەكی راستەوخۆ و بە ئۆنلاین ئەنجامدرا كە تایبەت بوو بە راهێنانی رۆژنامەنووسانی گەنج لەو ناوچانەی كە جەنگی تیادایە.
سیمینارەكە بە ئامادەبوونی هەر یەك لە پ.ی.د. حەكیم عوسمان راگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و د.كاوە رەزا راگری پەیمانگای تەكنیكی دوكان و م.ئیكرام سەعید یاریدەدەری راگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و هاوبیر حەمەعەلی بەڕێوەبەری گۆشەی ئەمریکی لە زانکۆی سلێمانی و هەریەك لە خوێندكارانی بەشی تەكنیكی پەیوەندییە گشتییەكانی و بازاڕگەری و بەشی تەكنیكی میدیا پێشکەش کرا، لە رێگای هەمان پرۆگرامەوە و بەشێوەیەكی راستەوخۆش سەرجەم ئەمەریكان كۆرنەرەكانی تری شارەكانی تری عێراق تیایدا بەشداربوون.
سیمیناركە لە لایەن( لیۆن مۆرس) ەوە کە بەڕەگەز ئەمەریکییە پێشكەشكرا كە پسپۆڕی پەرەپێدانی میدیایین و ئەزموونی زیاد لە( 15) ساڵیان هەیە لەو بوارەدا، هەروەها وەك رۆژنامەنوسێكی بە ئەزموون و شارەزا لە میدیای جەنگدا هەندێك لە ئەزموونەكانی خۆی خستەڕوو.
لە كۆتاییشدا بەشداربووانی لە سیمینارەكە بە شێوەیەكی راستەوخۆ پرسیارەكانیان ئاڕاستە كرد و بیروڕاكانیان ئاڵوگۆڕ كرد.
سیمینارەكە بە هاوبەشی لە نێوان كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی سهربه زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و ئەمەریكان كۆرنەری سلێمانیدا بوو، كە ئەمەش لە چوارچێوەی پرۆگرامی(VAP) كە پرۆگرامی( IREX) ە تایبەت بە عێراق و ئەمەریکان کۆرنەرەکانیش لێی سوودمەند دەبن.