به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بناسه
*ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی :
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی
*مێژووی دامه‌زراندن:
ساڵی ١٩٩٦
*ژماره‌ی هۆبه‌كانی سه‌ر به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه:
دوو هۆبە ( هۆبەی تۆماری ئەلیکترۆنی و پلانی خوێندن) لەگەڵ هۆبەی ( بڕوانامەکان) .
*ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی :
١١ فەرمانبەر
*تا چه‌ند ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانتان له‌گه‌ڵ كار‌و چالاكییه‌كانتان یه‌ك ده‌گرێته‌وه ، یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان پێویستی به ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ری تر نیه بۆ خێراتر كردنی كاروباره‌كان:
بێگومان ئەگەر سەرنج بدرێت ژمارەی فەرمانبەرانی تۆماری گشتی زانکۆمان بە بەراورد بە تۆمارە گشتیەکانی زانکۆکانی تر زۆر کەمترە و لەگەڵ ژمارەو ڕێژەی زۆری خوێندکارانی زانکۆمان بەراورد ناکرێت بەڵام توانراوە بە پشتیوانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ زۆربەی جومگەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەینە ئەلیکترۆنی و کەمی فەرمانبەر کارمان تێ نەکات .
*ئیش و كار و چالاكی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه چیه:
1- تۆمار کردن و وەرگرتنی خوێندکاران بە سیستەمەکانی خوێندنی ( زانکۆلاین – ڕاستەوخۆیی – پۆلیتەکنیک – پارالێل – ئێواران) .
2- ئامادە کردنی پلانی خوێندنی سەرجەم بەشەکانی کۆلێج و پەیمانگەکان .
3- پێدانی بڕوانامەی جیداری و بڕوانامە بە نمرەوەو پشتگیریکردنی خوێندکاران و دەرچوان .
4- ئامادەکردنی ئامار‌و زانیاری خوێندکاران .
*تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هه‌نگاوی به‌ره‌و تازه‌گه‌ری ناوه:
بەڕێوەبەرایەتیەکەمان یەکەمین تۆماری گشتیە لەسەر ئاستی هەڕێمی کوردستان و عێراق ئەندامێتی ڕێکخراوی عەرەبی بۆ لێپرسراوانی تۆمار و وەرگرتن لە زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی وەرگرتوە و کاروباری خوێندکاران و مامەڵە لە زوترین کاتدا ئەنجام دەدرێت پشت بەست بە سیستی ئەلیکترۆنی کە لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان جێ بە جێ ئەکرێت و نوێگەری بەخۆوە بینیوە.
*یاسا‌و ڕێنماییه‌كان تا چه‌ند ڕوونییان تیادایه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیشه‌كانتان:
ساڵانە رێنماییەکان پێداچونەوەی پێ دەکرێت لە لایەن لیژنەیەکی پسپۆرەوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و ئەمەش وای کردوە ببێتە پاڵپشتیەکی باش بۆ ڕایی کردنی کارەکانمان .
*په‌یوه‌ندیتان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ناو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه چۆنه:
بەشێوەیەکی گشتی زۆر باشە و هەماهەنگی تەواو لە نێوانماندا هەیە بۆ سەرکەوتنی کارەکانمان بەتایبەتی ئێمە پەیوەندیمان ڕاستەوخۆ لەگەڵ فەرمانگەی خوێندن و پلان دانان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتنە لە وەزارەت .
*تا چ ڕاده‌یه‌ك له مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانی زانكۆ ڕازین:
مامەڵەی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی زۆر زۆر باشە لەگەڵمان و هەمێشە پاڵپشتمانن بۆ سەخستنی کارەکان .
*له ڕووی كارگێڕییه‌وه په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چۆنه:
زۆر زۆر باشە و هۆبەی تۆمارەکان هاوکاری تەواومانن.
*ده‌وامی ڕۆژانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیتان چۆنه:
جگە لە ڕۆژانی پشووی فەرمی هەموو ڕۆژێک دەوامی بەیانیان و ئێوارانمان هەیە.
*ئه‌و گرفتانه چین كه دێته ڕێتان:
گرفتی ئەوتۆ بوونی نیە .
*تا چه‌ند له ئه‌نجامی كار‌و چالاكی و داهێنانه‌كانتان سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ڕێز‌و پێزانینتان ئاراسته ده‌كات:
هەمیشە کارەکانمان لە لایەن سەرۆکایەتی زانکۆوە ستایش و ڕێزی لێگیراوە و پشتیوانێکی سەرەکی کارەکانمانن.
*ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه بایكۆتی ده‌وام په‌یدا بوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیتان چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا كردووه:
خۆشبەختانە بایکۆت لە بەڕێوەبەرایەتیمان بوونی نەبوە.
*به‌نیازنین داواكاری بۆ كردنه‌وه‌ی هۆبه‌ی نوێ بكه‌ن:
پێویستمان بە کردنەوەی هۆبەی نوێ هەیە بەڵام لە ئێستادا بە پێی ڕینماییەکان پێویستە کەمکردنەوەو تەقەشوف بکەین نەک هۆبەی نوێ بکەینەوە.
*كارگێڕی هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنه، تا چه‌ند توانیوتانه ڕۆتین له نێو كاره‌كانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه كه‌م بكه‌نه‌وه:
بێگومان ڕۆتین کوشندەیە بەڵام ئێمە نەک هەر کەممان کردۆتەوە بەڵکو ڕۆتین بوونی نیە و هەموو کەسێک مامەڵەکانیان لە کات و ساتی خۆیدا بە بێ ڕۆتین و گیر‌و گرفت تەواو دەکرێت.
*له‌ڕووی مومته‌له‌كاته‌وه تا چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان بڕی پێویستی بۆ دابینكراوه:
ئەتوانم بڵێم باشترین و مۆدێرنترین پێداویستی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دابین کراوە و هیچ کەموو کوڕیەکمان نیە.
*تا چه‌ند توانیوتانه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان خه‌ڵكانی پسپۆر دروست بكه‌ن و ئاماده‌سازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا پۆست وه‌ربگرێت:
ئەگەر لە هەر فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیمان بکۆڵێتەوە بۆ خۆی بەڕێوەبەرێکی کارامەیەو دەتوانێت بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بەڕێوە ببات، من بۆ خۆم لەهەر شونێک ئەرکێکم وەرگرتبێ هەرگیز وام نەکردوە زانیاریەکان لای خۆم قەتیس بکەم بەڵکو هەردەم کارەکان بە تیم و دابەشکاری ئەنجامدراون وە هەر ڕۆژێک من لە مۆڵەت یان لە کارێکی فەرمی دەرەوەی زانکۆ‌دا بوبێتم ئەوە کاریگەری لەسەر بە ئەنجام گەیاندنی کارەکان نەکردوە چونکە هەر فەرمانبەرێک لە تۆماری گشتی بۆخۆی بەڕێوەبەرێکە لە توانادا.
*چ پێشنیارێكتان هه‌یه بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له پێناو زیاتر پێشخستنی ئیش و كاره‌كانتان:
هیوادارم زانکۆ بتوانێت هەموو جومگەکانی کارکردنی بە ئەلیکترۆنی بکات تاوەکو شێوازێکی نوێی بەڕێوەبردنی ئەلیکترۆنی زانکۆیی پەیڕەو بکەین.
*چ داواكارییه‌كتان هه‌یه له‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانتان ده‌كه‌ن چ فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ بێت یان ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ:
تاکە داواکاریمان ئەوەیە هیوادارم هاوکارمان بن و پشوو درێژ بن لەگەڵمان بە تایبەتی لەو کاتانەی بە سەدان خوێندکار وەردەگیرێن مامەڵەکان زۆرەو هەرگیز پێش تەواو کردنی مامەڵەکان ڕێگەمان بەخۆمان نەداوە دوای دەوامی فەرمیش بڕۆینەوە تاوەکو یەک مامەڵە مابێت .
دوا وته‌تان چیه:
ئومێدەوارم سەرەڕای قەیران و نەهامەتیەکان توانیبێتمان خزمەتێک بە توێژی خوێندکاران و زانکۆ گەیاندبێ.
بخت‌یار عبید شریف
بەڕێوەبەری تۆماری گشتی