كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك پێشوازی له شاندێكی په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كرد
به‌ئامانجی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندییه‌كی زانستی و ئهكادیمیانهو ئاڵوگۆڕی تواناكان ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21 ی شوباتی 2018 كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشوازی له شاندێكی په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كرد بەسەرپهرشتی پ.ی.د. سەمیر مەحۆ ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی بەردەڕەش ، لەلایەن م.ڕێبوار یاریدەدەری ڕاگری كۆلێج و سەرۆك بەش و مامۆستایان پێشوازیان لێكرا،
ئامانجی سەردانەكەش بەمەبەستی یەكترناسین و ئاشنابوون بوو بەسیستمی خوێندن لە بەشەكانی “ئایتی، داتابەیس و نێتۆرك” ، وە بینینی تاقیگە و ناوەندی كۆمپیوتەر و ئاستی تەكنیكی و زانستی و ئەكادیمی كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆڕماتیك یەكێكی تر بوو لەئامانجی هاتنی شانده‌كه یپەیمانگای تەكنیكی بەردەڕەش سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆك.