Back

تیرو پشکى خولی تۆپی پێی (مامی من) راکێشرا

ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ 2018/2/21 لە کەمپی کۆلێجە تەکنییەکانى زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانى تیروپشکى خولی تۆپی پێ بۆ 20 بەشی زانستى بەیانیان و ئێواران لە هەر چوار کۆلێجى تەکنیکی (کارگێڕی– تەندروستى- ئینفۆرماتیک- ئەندازیاری) راکێشراو وا بڕیارە لە رۆژانى داهاتوودا یارییەکانی دەست پێ بکات. خولەکە لە ژێر ناوى (مامی من ) و بەسەر پەرشتى بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئالان فەرەیدون سەرۆکى زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانى بەڕێوە دەچێت و تایبەتە بە بەشە زانستییەکانى ئەو کۆلێجانەى کە لە کەمپی چوارچرادان.
ئامانج لە خولەکە بەهێزکردنى زیاتری پەیوەندی نێوان خوێندکاران و مامۆستایانى سەرجەم کۆلێجەکانەو هەروەک رەخساندنى کەشێکى وەرزشییە لەنێو زانکۆدا تا ببێتە هاندەرێک بۆ پێدانى گڕوتینێکى زیاتر بە خوێندکاران بۆ سەرکەوتنیان لە خوێندنەکەیاندا. تیرو پشکەکەى ئەمڕۆش بەئامادەبوونى یاریدەدەرى کۆلێجەکان و هۆبەى راگەیاندن و چالاکییە گشتییەکان و بەشە ناوخۆییەکانى زانکۆ بەڕێوەچوو، واش بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتوودا خولەکە بە یەکەم یاری لەنێوان پلانسازی شارو تەندورستى کۆمەڵ دەست پێ بکات.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile