بانگەوازێك لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
دوابەدوای چالاك کردنی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە مەبەستی ناساندنی سەنتەرەکەمان و کار و چالاکی و بەرنامە و فرسەتەکانی سەنتەر بۆ توێژەرانی زانکۆ و دەرەوەی زانکۆ لە بەرواری 2018/2/25 سەرپەرشتیاری سەنتەر، بەڕێز د.ڕۆژین کمال محمد امین سیمینارێك پێشکەش دەکات.
ڕۆژ: یەك شەممە
بەروار: 2018/2/25
کات: کاتژمێر 10:30 – 11:30سەرلەبەیانی
شوێن: هۆڵی پیرەمێرد لە نهۆمی زەمینی بینای سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە قڕگە (پشت بەنزینخانەی ووڵات)
بۆ خۆ تۆمار کردن بۆ ئامادەبوون تکایە لەم لینکەدا خۆت ناو نوس بکە.
هاتن بۆ هەموانە