بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی عیراق هۆڵی وانە وتنەوەی زیرەك دروست دەكرێت
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەپێناو بەهێزكردنی توانستی زمانی ئینگلیزی خوێندكاران و مامۆستایان بەهاوبەشی لەگەڵ بریتش كانسڵ، بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی عیراق پرۆژەی هۆڵی وانە وتنەوەی زیرەك دەخاتە بەرنامەی كارەكانییەوە. ئەمڕۆ یەكشەممە 2018/2/18 پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە سەرۆكایەتی زانكۆ پێشوازی لە عەلی تەربوش یاریدەدەری نوێنەری گشتی بریتش كانسڵ لە عیراق كرد و بەئامادەبوونی د.سۆران سەعید یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و هۆگر محەمەد تۆفیق بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆ و د.رۆژین كەمال سەرپەرشتیاری سەنتەری توێژینەوەی زانكۆ و ئارام بەكر بەڕێوەبەری راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ گفتوگۆیان دەربارەی ئەنجامدانی چەندین كار و چالاكی و پرۆژەی هاوبەش كرد، هەروەها بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان زانكۆ و بریتش كانسڵ و رێگاكانی بەهێزكردنی توانستی زمانی ئینگلیزی مامۆستایان و خوێندكاران تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، یاریدەدەری نوێنەری گشتی بریتش كانسڵ لە عیراق سەردانی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی كرد و لەگەڵ د.سۆران سەعید یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و هۆگر محەمەد تۆفیق بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆ و د.رۆژین كەمال سەرپەرشتیاری سەنتەری توێژینەوەی زانكۆ كۆبۆوە. لەم تۆمارە ڤیدۆییەدا بۆ سایتی زانكۆمان د.رۆژین كەمال ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ یاریدەدەری نوێنەری گشتی بریتش كانسڵ لە عیراق دەخاتەڕوو:
https://www.youtube.com/watch?v=wFmWsNF_574&feature=youtu.be