سیمپۆزیۆمێك دەربارەی بازاڕگەری و هەلی كار و گەشەی ئابووری رێكدەخرێت
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی/پەیمانگای تەكنیكی دوكان، بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بە بازاڕكردن بە سپۆنسەری كۆمپانیای گرنگ، سیمپۆزیۆمی (بازاڕ و بازاڕگەری، هەلی كار و گەشەی ئابووری) ڕێكدەخات.
سیمپۆزیۆمەكە بە دوو پانێل بەڕێوەدەچێت، لە پانێلی یەكەمدا یاسین محمود رشید وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان و سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی لقی سلێمانی بە تەوەری (كاریگەرییەكانی قەیران لەسەر بازاڕ و هەلی كار) بەشدار دەبێت، هەروەها پ.ی.د.خالید حیدەر پسپۆری ئابووری و مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی بە تەوەری (بنەما سەرەكییەكانی ستراتیژی بازاڕی سەركەوتوو) بەشدار دەبێت.
لە پانێلی دووەمدا پ.ی.د.نەزاكەت حسێن مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی بە تەوەری (كاریگەرییەكانی ریكلام لەسەر گەشەی بازاڕ) بەشدار دەبێت، هەروەها مامۆستا بریار رەوف خاوەنی لیدرس دریم بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژكاری ڕاهێنەری كۆمپانیای (john maxwell)ی ئەمریكی بە تەوەری (بونیادنانی ژیان لەڕێگەی بازاڕگەرییەوە) بەشدار دەبێت.
سیپۆزیۆمەكە رۆژی سێشەممە 2018/2/20 كاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی لە پەیمانگای تەكنیكی دوكان، هۆڵی كۆنفرانسی كەمپی سەرەوە بەڕێوەدەچێت.