بڕوانامه‌ی ده‌رچوون به‌خشرایه ژماره‌یه‌ك فێرخوازی زمانی ئینگلیزی
له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی سه‌نته‌ری نێو ده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی و به ئامانجی زیاتر خزمه‌تكردنی خوێندكاران و فێرخوازان بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرؤ 14 ی شوباتی 2018 به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د سۆران سعید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی ، له مه‌راسیمێكدا بڕوانامه‌ی ده‌رچوون به‌خشرایه 46 فێرخواز.
سه‌ره‌تا م. هۆگر محمد تۆفیق وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ر ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی دا به هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ زیاتر بره‌و دان به سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی و بایه‌خدان به به‌به‌رزی كوالێتی فێربوونی زمان و پیرۆزبایی له فێرخوازان كرد كه به‌سه‌ركه‌وتوویی گشت مه‌رج و ڕێكاره‌كانیان ته‌واو كردوه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و داوای لێ‌كردن كه سه‌نته‌ره‌كه‌یان ئاماده‌یه كارئاسانیان بۆ بكات ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوازیاربێت ئاستی باڵاتر بخوێنێت له‌بواری زمانی ئینگلیزی‌دا . پاشان پ.ی.د سۆران سعید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی له ووته‌یه‌كیدا پیرۆزبایی خۆی و سه‌رۆكی زانكۆی گه‌یانده فێرخوازه سه‌ركه‌وتووه‌كان و ئاواتی سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن و ڕایگه‌یاند كه زمانی ئینگلیزی بوه‌ته زمانێكی گرنگ له‌سه‌ر ئاستی دونیا‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش كه پێویسته هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵبدات به‌پێ ی توانا خۆی ئاوێته‌ی ئه‌و زمانه بكات. وه ده‌ستخۆشی گه‌یانده مامۆستایان و كارمه‌ندانی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی كه دڵسۆزانه له هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی زۆرترین خول و كۆرسی فێربوونی زمان. له‌كۆتاییدا له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی بڕوانامه‌ی ده‌رچوون به‌خشرایه 46 فێرخوازی به‌شداربووی خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی له سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی. له لێدوانێكیدا م. هۆگر محمد تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی تایبه‌ت به سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووتی :