Back

چالاکییەکی ھونەری بەبۆنەی ڤالانتاینەوە بەرێوەچوو

بەیانی ئەمڕۆ ١٤/٢/٢٠١٨ لە کافتریای کامپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، چەند خوێندکارێکی خۆبەخش بە ھاوکاری بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، چەند چالاکییەکی گۆرانی و میوزیک و شیعر خوێندنەوەیان بۆ خوێندکارانی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا خوێندکارانمان توانیان بە گۆرانی و میوزیک و خوێندنەوەی ھۆنراوە ساتێکی خۆش بۆ خوێندکارانی ئامادەبوو دروست بکەن و بڕیار وایە کاتژمێر ٤ی پاش نیوەرۆش لەھەمان شوێن چالاکییەکی ھاوشێوە بەرێوەبچێت بۆ خوێندکارانی ئێوارانی کۆلێجە تەکنیکییەکانی ئەو کامپە. جێی ئاماژەیە ئەنجامدەرانی چالاکییەکە خوێندکاری خۆبەشخی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانین و بە بەھرەکانیان دەیانەوێت لە ئێستاو ئایندەدا خزمەت بە زانکۆکەیان و خوێندکارانی زانکۆکە بکەن و گروپێکی ھونەری بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دروستبکەن.