Back

وەزارەتی خوێندنی باڵا پێداچونەوە بە سیستمی وەرگرتنی خوێندکاران دەکات

بەئامانجی پێداچونەوە بەسیستمی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و، سەرلەنوێ داڕشتنەوەیان، لەسەر ڕاسپاردەی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی بۆ ساڵی نوێی خوێندن پێداچونەوە بەسیستمی وەرگرتن دەکات. لەو چوارچێوەیەدا، ئەمرۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی (١٤/٢/٢٠١٨) لیژنەی تایبەتمەند بۆ پێداچونەوە بە سیستمی وەرگرتنی خوێندکاران – قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان یەکەمین کۆبونەوە خۆی بەسەرپەرشتی د.داود ئەتروشی بەڕێوەبرد. وەک د.داود ئەتروشی سەررۆکی لێژنەکە ڕونیکردەوە، کاری سەرەکی لیژنەکەیان پێداچونەوە بەسیستمی وەرگرتنی خوێندکاران بەشێوەکانی (ڕاستەوخۆ، زانکۆلاین، خوێندنی ئێواران و پارالێل)، لەتەواوی زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێم بە حکومی و تایبەتەکەمان دەبێ، ڕونیشکردەوە لێژنەکەیان لەھەنگاوی یەکەمدا تەواوی سەرنج و تێبینی و زانیارییەکان لە کەسانی پسپۆڕ کۆدەکەنەوە، لەھەمان کاتدا سەرنج و تێبینی لە تۆماری خوێندکاران لە زانکۆکان و مامۆستایانی زانکۆ وەردەگرن، ئاشکراشیکرد ڕاپرسیەک لەنێو خوێندکارانی قۆناخی یەک لە زانکۆکان لەبارەی کێشە و گرفتەکانی سیستمی وەرگرتن ئەنجام دەدەن، لە کۆتایشدا ڕاپۆرتێک لەو بارەیەوە ئامادە دەکەن. بۆ ئەوەش لە یەکەمین کۆبونەوەیاندا، ئەندامانی لێژنەکە چەندین ڕاو سەرنج و بۆچونیان لەبارەی کارەکانیان و چۆنیەتی پێداچونەوە بە سیستمی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان خرایەڕو و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، ھەروەک بڕیاریشدرا ھەفتەی داھاتو بەجیا لەگەڵ نوێنەری سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان کۆببنەوە. ڵیژنەی پێداچونەوە بە سیستمی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان لە ژمارەیەک کەسانی شارەزا لە دیوانی وەزارەت و زانکۆکانی ھەرێم پێکھاتوە، واش بڕیارە دەقی راپۆرت و پێشنیازەکانیان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەرز بکەنەوە تا بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە بدرێ.   بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile