Back

هەنگاوەكانی لیژنەی وردبینی لە موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستپێكرد

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لیژنەی باڵای وردبینی موچە لە بەغدادەوە سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كرد، ئەمڕۆ سێشەممە (١٣/٢/٢٠١٨) لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە هەنگاوە كردارییەكانی ئەو لیژنەیە بۆ وردبینی لە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستپێكرد. بەگەیشتنی وەفدی لیژنەی وردبینی حكومەتی عێراقی لە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توژینەوەی زانستی لەلایەن د.خەتاب شێخانی بەڕێوەبەرە گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی و، ئەندامانی لیژنەی وردبینی موچەی فەرمانبەران لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی وردەكاری كارەكان كرا، بۆ ئەوەش د.خەتاب شێخانی ئامادەیی تەواوەتی وەزارەتەكەی بۆ سەرخستنی كارەكانیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دووپاتكردەوە. دواتر لەلایەن لیژنەی تایبەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم ئەو داتا و زانیاری و پێداویستیانەی كە داوایان كردبوو خرایە بەردەستی لیژنەی وردبینی حكومەتی عێراقی، بەوەش كارە كردارییەكانی لیژنەكە لە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستپێكرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile