Back

د.یوسف گۆران: ڕیفۆرمی خوێندنی تەکنیکی فاکتەرێکی گرنگی گەشەپێدانی ئابوری و دەستکەوتێکی گەورەی زانستییە

د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: ڕیفۆرمکردن لە خویندنی تەکنیکی دەبێتە دسکەوتێکی گەورەی زانستی و ئابوری بۆ کۆمەلگەکەمان، چونکە خوێندنی تەکنیکی ئێستا بۆتە بابەتێکی جیھانی و، وڵاتان بۆ پیشخستنی باری ئابورییان بایەخی زۆر بەخوێندنی تەکنیکی و پیشەیی دەدەن، ھەربۆیە ئەو وڵاتانەی زیاتر پشت بەئابوری خۆیان دەبەستن خوێندنی تەکنیکیان پێشخستوە. ئەو ڕاگەیاندنەی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ دوشەممە، ڕێکەوتی (١٢/٢/٢٠١٨) لەمیانەی سەرپەرشتیکردنی کۆبونەوەیەکی (لێژنەی باڵای ڕیفۆرمی خوێندنی تەکنیکی لە کوردستان) ھات. لەو کۆبونەوەیەدا، کە بەئامادەبونی د. ئامانج سەعید ڕاوێژکاری وەزیری خوێنددنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ھۆڵی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی بەڕێوەچو، گفتوگۆ لەبارەی کارەکانی لێژنەی ڕێفۆرمی خوێندنی تەکنیکی لە کوردستان کرا. لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، د.کاوە شێروانی سەرۆکی (لێژنەی باڵای ڕیفۆرمی خوێندنی تەکنیکی لە کوردستان) بەناوی لێژنەکەیان بەخێرھێنانی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، ھەروەک کورتەیەکی لەبارەی کارەکانیان خستەڕو. لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستخۆشی لە کارەکانیان کرد، ھەروەک ئاماژەی بەگرنگی و چۆنیەتی ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفۆرمی خوێندنی پۆلیتەکنیک کرد، بۆ ئەوەش ڕاگەیاند: وەزارەت پاڵپشتی تەواوی پڕۆژە و پێشنیازەکانتان دەکات، وتیشی ئەم پشتگیریەمان بۆ ڕێفۆرمکردن لە پۆلیتەکنیک دەگەڕێتەوە بۆ دیدگای حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کە ئەخوازێ ئەو زانکۆیانە کادیری ناوەندی و کارامە بۆ دامەزراوەکانی حکومەت و کۆمەڵگە پیبگەێینن، چونکە لە ئێستا بازاری کاری کوردستان پێویستی زۆری بەو جۆرە کادیرانە ھەیە، ھەروەک جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە دەبێ لەم ڕیفۆرمەدا ھەوڵی تەواو بدەن کە کاری زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان جیاواز بێ لە زانکۆ ئەکادیمیەکان. ھەر لەو کۆبونەوەیەدا، د. ئامانج عبدللە سەعید ڕاوێژکاری وەزیری خوێنددنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سمینارێکی لەبارەی دواین سەردانیان بۆ وڵاتی فنلاند خستەڕو، لە سمینارەکەیدا بەوردی تیشکی خستە سەر کارایی سیستمی خوێندنی تەکنیکی فنلاند و دەرفەتەکانی بەشداریکردن و ھەماھەنگی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای ئەو وڵاتە لە پرۆسەی ڕیفۆرمی خوێندنی تەکنیکی لە ھەرێمی کوردستان ، بۆ ئەوەش وتی: زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمیەکانی ئەو وڵاتە ئامادەیی تەواویان پیشانداوە ھاریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان و زانکۆکان بکەن، ڕاشگەیاند: ئەو ئامادەییەی ئەوان ھەنگاو و دەسکەوتێکی گرنگە و دەتوانین سودی زۆریان لێ وەربگرین بۆ پشتیوانیکردنی ڕیفۆرمی خوێندنی پۆلیتەکنیکی لە زانکۆکانی کوردستان. لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ھەنگاو و کارەکانی داھاتوی لێژنەکە کرا، بۆ ئەوەش بڕیار درا کە بۆ جێبەجێکردنی ھەر یەک لە ھەنگاوەکانی نەخشەڕێگەی ڕیفۆرمی خوێندنی تەکنیکی و، بۆ ھەماھەنگی لەگەڵ زانکۆکانی پۆلیتەکنیکی فنلاند گروپ وتیمی کارکردن لە مامۆستایانی زانکۆپۆلیتەکنیکیەکان پێکبھێنرێت و پرۆسەی ڕیفۆرم بە بەشداری کارای مامۆستایان و کۆمەڵگەی ئەکادیمی زانکۆکان بخرێتە ڕێ . بەئامانجی ڕیفۆرمکردن لە خوێندنی تەکنیکی لە ھەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی (١٣/٨/٢٠١٧) لەسەر ڕاسپاردەی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێکھات، لەماوەی دەستبەکاربونیان زنجیرەیەک کۆبونەوەیان ئەنجامداوە. بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
This shortcode LP Profile only use on the page Profile