بڕوانامه‌ی خولی فیربونی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی به‌خشرایه كۆمه‌ڵێك له‌خوێندكاران
به‌مه‌به‌ستی ڕاهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری خوێندكاران بۆ فریاگوزاری سه‌ره‌تایی خولێك به‌ڕێوه‌چوو.
به‌دروشمی ( هه‌نگاوێكی پزیشكی سه‌رده‌میانه‌بۆ شاره‌زایی زیاتر و خزمه‌تكردن) ڕۆژی شه‌ممه 10شوباتی 2018 ڕێكخراوی زانستی پزیشكی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌له‌بجه و به‌هاوكاری په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی مامۆستایان و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له ده‌زگا حكومییه‌كانی سنوره‌كه‌و خوێندكاران، وه له‌پاش ووتنه‌وه‌ی چه‌ندین وانه‌و خولی تیۆری و پراكتیكی به خوێندكارانی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ه‌بجه له‌سه‌ر جۆر‌و چۆنێتی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی كه‌له‌كاتی ڕوداوه سروشتییه‌كان و ڕوداوه نه‌خوازراوه‌كان ڕوبه‌ڕووی خه‌ڵك و خوێندكاران ده‌بێته‌وه ، له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا بڕوانامه‌ی خولی فێربونی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی به‌خشرایه خوێندكارانی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه.