Back

پێداویستی خوێندكارانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی كه‌لار دابینكرا

به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و دڵنیابوون له‌ باشی گوزه‌رانی خوێندكاران ،شەوی دووشەممە بەرواری 5 ی شوباتی 2018 ڕاگری پەیمانگای ته‌كنیكی كه‌لارو یاریدەدەری ڕاگرو لێپرسراوی هۆبەی بەشەناوخۆییەكان سەرەرای دەوامی فەرمی بەیانیان و ئێواران لەكاتژمێر ٨:٠٠ ی ئێوارە سەردانی بەشەناوخۆبی كوڕان وكچانی پەیمانگا یان كرد بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربون لەكەموكوڕی پێداویستی خوێندكاران كە لەبەشەناوخۆییەكان هەیە بەمەبەستی چارەسەر كردنیان. هەر لە سەردانەكەشدا ڕێنمایی خۆپاراستن و فریاگوزاری خێرا درا بەخوێندكاران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كه‌ل و په‌ل و پێداویستی هه‌نوكه‌یی بۆ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان دابینكرا. پێداویستییه‌كان له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مەرزی پەروێزخانه‌وه‌ دابینكربوو .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile