دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی (3) هه‌فته خولێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی (First Aid) بۆ كارمه‌ندانی كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كان سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌و خوله هات و بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه به‌شداربووان.
وانه‌كانی خوله‌كه‌ش له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (پ.ی.د.دانا عبدالمجید، پ.ی.د. علی حاتم حسین، د.به‌ختیار كمال تاڵه‌بانی، د.احمد محمد امین، م.سه‌ركۆ مسعود) به‌هه‌ردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی وترانه‌وه‌و خوله‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا.
[learn_press_profile]
