Back

سیمپۆزیۆمێكی زانستی بۆ رۆژی جیهانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌ڕێوه‌چوو

رۆژی (2018/2/4) كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه‌ سیمپۆزیه‌مێكی زانستی به‌ ناوونیشانی (به‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی شێرپه‌نجه‌ كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین) سازكرد. له‌و سیمپۆزیه‌مه‌شدا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایان و خوێندكارانی ئاماده‌یبوون، چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌ش كران و بیرو رایان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕ كرا ، سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كانیش نوێ و بایه‌خدار بوون كه‌ بوونه‌ هۆی سه‌رسامی ئاماده‌بووان. له‌كۆتاییشدا ده‌رگای گفتووگۆ به‌ ڕووی ئاماده‌بوواندا واڵاكراو وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانیش له‌ لایه‌ن پێشكه‌شكارانی سیمپۆزیه‌مه‌كه‌وه‌ درانه‌وه‌.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile