روونكردنەوەیەك بۆ كاندیدانی ماستەر و دكتۆرا
لە روونكردنەوەیەكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویكردەوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە ئامانجی رەخساندنی هەلی كاری زیاتر بۆ كاندیدانی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، بڕیاردراوە بە هەمواركردنەوەی رێنمایی ژمارە (4) و (5)ی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆ حكومییەكانی كوردستان.
لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە ئەو خوێندكارانەی لەبەر مەرجی بە تەنها یەك كاندیدبوونیان لە بەشە زانستییەكان نەیانتوانیوە دەست بە كۆرسی ئەكادیمی خوێندن بكەن، ئەوا وەزارەت لاری نییە بۆ ئەو خوێندكارانەی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزیان بەپێی ناوەرۆكی رێنمایی ژمارە (4)ی ساڵی (2016 ) ی ماستەر و رێنمایی ژمارە ( 5 )ی دكتۆرا بەدەستهێناوە دەتوانن دەست بە كۆرسی ئەكادیمیای خوێندن بكەن لە بەشە زانستییەكان، بە مەرجێك پرسیاری تاقیكردنەوەی كۆتایی كۆرسی خوێندن لەلایەن لیژنەیەكی زانستی تایبەت لە بەشەكەی دابنرێت و پاشان لەلایەن لیژنەیەكەوە (تصحیح)ی دەفتەری تاقیكردنەوەكان بكرێت و هەروەها وەڵامی پرسیارەكان پێشكەش بە لیژنەی تاقیكردنەوەكان بكرێت.
هەروەها لەسەر فەرمانی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاردرا كار بە خاڵی (3) لە رێنمایی ژمارە (2)ی ساڵی (2018) دا نەكرێت.