Back

خولی 3 مانگه‌ی په‌ره‌پێدانی توانای مامۆستایان كۆتایی هات

به‌مه‌به‌ستی بره‌و دان به‌ تواناو لێهاتوویی مامۆستایان چۆنێتی مامیڵه‌كردنیان به‌شێوازی نوێ ی سه‌رده‌م له‌گه‌ڵ كێشه‌و گرفته‌كانی بواری په‌روه‌رده‌و فێركردندا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 31 ی كانونی دووه‌می 2018 كۆتایی به‌ خولی سێ مانگه‌ی په‌ره‌پێدانی توانای مامۆستایانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا هێنرا . خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌شی زانستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی زانستی و خوێندنی باڵاوه‌ سه‌رپه‌رشتی كراوه‌و له‌ ماوه‌ی سێ مانگی خوله‌كه‌دا ماوه‌ی 120 سه‌عات وانه‌ به‌ 54 خوێندكار  وتراوه‌ته‌وه‌ له‌بواره‌كانی به‌هێزكردنی توانای مامۆستایان بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر گرفته‌ جۆراو جۆره‌كانی بواره‌ په‌روه‌رده‌و فێركردنه‌وه‌و چۆنێتی كۆنترۆڵ كردنی هۆڵه‌كانی خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌و مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م كه‌ زۆرجار كێشه‌ی جۆراوجۆر له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا به‌و هۆكارانه‌وه‌ دروست ده‌بێت. كۆتا وانه‌ی خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن پ.ی.د. سه‌ركه‌وت ڕۆسته‌م مامۆستا له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وترایه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنێتی كۆنترۆڵ كردنی ئامێری مۆبایل له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا، هه‌ر له‌و ڕوه‌وه‌ نابراو به‌ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕاگه‌یاند: دواتر له‌ لایه‌ن پ.ی.د. سۆران سعید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ یۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پیرۆزبایی له‌ خوێندكارانی به‌شداربووی خوله‌كه‌ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و ڕایگه‌یاند له‌ پاش 120 كاتژمێری تر له‌ ئه‌نجامدانی چالاكی ده‌بنه‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دبلۆم له‌ بواری ( teaching) دا . بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه‌ سامان ساڵح فه‌ره‌ج وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه‌ تایبه‌ت به‌ سایتی زانكۆمان ووتی:
This shortcode LP Profile only use on the page Profile