دەرفەتی راهێنان لە ئەمریكا بۆ مامۆستایان و توێژەران و خوێندكاران
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم مامۆستایان و توێژەران و خوێندكاران لە زانكۆكانی كوردستان و ناوەندەكانی خوێندن ئاگاداردەكات، كە بەرنامەی (فۆلبرایت) تایبەت بە دەرفەتی راهێنان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ ماوەی 6 هەفتە دەستیپێكرد.
ناوەڕۆكی پرۆگرامەكە بریتییە لە دەستنیشانكردنی مامۆستا و توێژەرە نێودەوڵەتییە سەركەوتووەكان و پاشان رەخساندنی سەردانێك بۆ ویلایەتەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ ماوەی 6 هەفتە، كە تێیدا بەشداری لە سمینار و وۆركشۆپی ئەكادیمی تایبەت بەپەرپێدانی پیشەیی دەكات، كە لەلایەن زانكۆی خانەخوێ رێكدەخرێت، هەروەها بە زانست و زانیاری و ئەزمونەكانیان هاوبەشی لەگەڵ مامۆستایان و خوێندكاران لە زانكۆكان و قوتابخانە ئامادەییە خۆجێیەكان دەكەن، هەربۆیە مامۆستایان لەسەر بنەمای ئەزموون و شارەزایی راهێنانی ئەكادیمی و سەركردایەتی و ئەزموونی پیشەیی دەستنیشان دەكرێن.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینكە بكەن.