Back

ۆوركشۆپێك بۆگه‌شه‌پێدانی توانا كارگێڕییه‌كان و  ڕاهێنانی فه‌رمانبه‌رانی نوێ ی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو

به‌ئامانجی ڕاهێنان و پێدانی زانستی كارگێڕی و مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌یان له‌گه‌ڵ هاونیشتمانیان و ده‌زگا كانیاندا، بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ نوێیانه‌ی زانكۆ كه‌ له‌ كۆلێج و په‌یمانگاكانیان به‌ پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م ده‌رچووبوون و به‌بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوون ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌كار خستن و ڕاهێنانی ته‌كنیكی و پیشه‌یی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌ستا به‌ سازكردنی ۆوركشۆپێك . له‌ ۆوركشۆپه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ 24 ی كانونی دووه‌می 2018 له‌ هۆڵی سیمیناری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو،كه‌ زیاتر له‌ 70 فه‌رمانبه‌ری نوێ به‌شداریان تیادا كرد له‌لایه‌ن پسپۆرانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌كارخستن و ڕاهێنانی ته‌كنیكی و پیشه‌ییه‌وه‌ وانه‌ی تایبه‌ت به‌ مامه‌ڵه‌و كاروباره‌ كارگێڕییه‌كانیان پێوترایه‌وه‌و دواتر هه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌و كورته‌باسێكی له‌سه‌ر ئیش و كاره‌كه‌ی ئێستای خۆی پێشكه‌شكرد و ئه‌زمونی خۆی له‌و ماوه‌یه‌دا باسكرد. سامان صاڵح فه‌ره‌ج یه‌كێك له‌ ڕاهێنه‌رانی پێشكه‌وتووی ۆوركشۆپه‌كه‌ تایبه‌ت به‌ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووتی :  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile