خوێندكارە دەرچووەكان ئەم سەرنج و پێشنیارانە دەخەنەڕوو
لەمیانی بەڕێوەچوونی 28هەمین خولی دەرچووانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كە ئەمڕۆ 22-1-2018 بەچاودێری د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم و بە سەرپەرشتی پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، تێدا خوێندكاران سەرەڕای دەربڕینی خۆشی و شادییان بەبۆنەی تەواوكردنی پرۆسەی خوێندنیانەوە، لەم تۆمارە دەنگییەدا بۆ ساتی زانكۆمان جگە لە ستایش و دەستخۆشی بۆ مامۆستایان و زانكۆ چەندین پێشنیار و سەرنجی خۆشیان خستەڕوو: