ڕێوڕه‌سمی پاشنیوه‌ڕۆی ئاهه‌نگی ده‌رچوانی خولی 28 هه‌مینی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
به چاودێری به‌ڕێز دكتۆر یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز دكتۆر ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به ئاماده‌بوونی مامۆستایان و خوێندكارانی ده‌رچووی ساڵی 2016-2017 ی په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ و دوكان و به‌كره‌جۆو زانستی كۆمپیوته‌ری سلێمانی و له ژێر ناوی (شكۆی نیشتمان) ڕێوڕه‌سمی پاشنیوه‌ڕۆی ئاهه‌نگی ده‌رچوانی خولی 28 هه‌مینی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت ،
سه‌ره‌تای ڕیوڕه‌سمه‌كه به ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدان و ناوی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سروودی ( خۆشم ئه‌وێ ی ووڵاته‌كه‌م) ده‌ستیپێكرد و دواتر چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز پێشكه‌شكراو كه‌ژاوه‌ی ئاڵای كۆماری عێراقی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و په‌یمانگاكان نمایش كران.
پاشان له‌گه‌ڵ مارشی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشوازی كرا له سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانی زانكۆ‌و ڕاگرانی كۆلێج و په‌یمانگاكان .
د. كاوه ڕه‌زا وه‌ك ده‌سته‌ی ڕیكخه‌ران و سه‌رپه‌رشتیارانی ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوانی خولی 28 هه‌مینی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو ئاماژه‌ی كرد به ناونانی ئه‌م خوله‌ی ده‌رچوون به‌ناوی (شكۆی نیشتمان) كه وه‌ك ڕێزێكه بۆ له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تی سیاسی و سه‌رۆك كۆماری عێراق و دڵسۆزی زانست و زانكۆكان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال. پاشان سوپاسی پشتگیری و پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ سه‌رخستنی بواری خوێندنی باڵا، وه پیرۆزبایی له یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ی خوێندكاران كرد و هیوای داهاتوییه‌كی گه‌شی بۆ خواستن.وه سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆ‌و لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندن و گشت لیژنه‌كان وسه‌رپه‌رشتیاران و لیژنه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سلێمانی كرد كه ماندوبوون به ئاماده‌كاری ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌وه.
پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ووته‌یه‌كیدا به‌خێرهاتنی میوانه به‌ڕێزه‌كانی كرد و پیرۆزبایی خۆی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌یانده خوێندكاران و كه‌س و كاریان كه ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌بات و ماندوبونیان ده‌چننه‌وه، وه ئاماژه‌ی كرد كه ئێمه له زانكۆكان هه‌میشه پشتیوانتان ده‌بین بۆ خستنه سه‌ر كارتان به‌پێ ی پسپۆری و بڕوانامه‌كانتان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد به ڕۆڵی سه‌ره‌كی سه‌رۆك مام جه‌لال له پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ زانكۆ‌و خوێندنی باڵا‌و ووتی له‌ده‌ستدانی ئه‌و زاته زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌بوو له كوردستان و به‌تایبه‌تتر له ئێمه وه‌ك مامۆستا‌و خوێندكارانی زانكۆ.
دواتر ووتاری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان پێشكه‌شكرا.
له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له ڕاگرانی كۆلێج و په‌یمانگاكانه‌وه داوا له به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرا به‌پێ ی یاسا‌و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌موو ڕێكاره‌كانه‌وه بڕوانامه‌ی ده‌رچوون ببه‌خشرێت به خوێندكارانی ده‌رچوو ، وه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه داواكه‌یان په‌سه‌ند كرا‌و بڕوانامه‌ی ده‌رچونیان پێبه‌خشرا.
له كۆتاییدا خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتواندا دابه‌شكرا،
شایانی ووتنه خه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان و به‌ڕێز لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه دابینكرابوو.