Back

خولێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی كرایه‌وه‌(فریاگوزاری سه‌ره‌تایی له‌پێناو رزگار كردنی ژیاندا)

رۆژی (2018/1/15) خولێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی به‌ناوونیشانی (فریاگوزاری سه‌ره‌تایی له‌پێناو رزگار كردنی ژیاندا) بۆ فه‌رمانبه‌رانی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكیه‌كانی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرایه‌وه‌. ئه‌م خوله‌ش له‌لایه‌ن هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی کراو وانه‌كانی خوله‌كه‌ش له‌ لایه‌ن چه‌ندین پزیكی پسپۆره‌وه‌ وترانەوە ماوه‌ی (3) هه‌فته‌ خایاند تا ١/٢/٢٠١٨. ئه‌مه‌ش له‌پێناو زیادكردنی هۆشیاری فه‌رمانبه‌رانی كه‌مپه‌كه‌مان بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراوی ته‌ندروستی كه‌ له‌داهاتوودا رووبدات، له‌ كۆتایی خوله‌كه‌شدا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون بەخشرایە به‌شداربووان کە لە لایەن د.احمد محمد امین احمد بەریوە چوو
This shortcode LP Profile only use on the page Profile