بهڕێوهبهرایهتییهكانی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی بناسه
*ناوی بەڕێوەبەرایەتی :
سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی
*مێژووی دامەزراندن:
2014/11/9
*ژمارەی ھۆبەکانی سەر بەم بەڕێوەبەرایەتییە:
٤ (چوار) ھۆبە
1- هۆبهی كاروباری زانستی
2- هۆبهی وهرگێڕان
3- هۆبهی كارگێڕی
4- هۆبهی ژمێریاری
*ژمارەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی :
٢٠ (بیست)
6 ماستهری زمانی ئینگلیزی
5 بكالۆریۆس
2 دبلۆم
7 خوێندكاری بكالۆریۆس و ئامادهیی
*تا چەند ژمارەی فەرمانبەرانتان لەگەڵ کارو چالاکییەکانتان یەک دەگرێتەوە ، یان بەڕێوەبەرایەتییەکەتان پێویستی بەژمارەی فەرمانبەری تر نیە بۆ خێراتر کردنی کاروبارەکان: – لەئێستادا ژمارەی پێویستمان ھەیە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی سەنتەرمان، بەڵام لەگەڵ زیادکردنی ھۆبەو کارو چالاکییەکانمان فەرمانبەری دیاریکراوی دیکەمان پێویست دەبێت.
*ئیش و کارو چالاکی سەرەکی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە چیە: – کارو چالاکییە سەرەکییەکانی سەنتەرمان بریتییە لەمانەی خوارەوە: ١/ بەڕێوەبردن و ووتنەوەی کۆرسی زمانی ئینگلیزی ئەکادیمی تایبەت بەخوێندکارانی ماستەری زانکۆمان. ٢/ بەڕێوەبردنی بەشی تەکنیکی وەرگێڕان لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی لە ڕووی زانستی و دابینکردنی ستافی مامۆستاو ئەکادیمی. ٣/ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی (IELTS) ٤/ کۆرسی ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەی (IELTS) لەکڵاسدا ٥/ کۆرسی ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەی (IELTS) بەشێوەی ئۆنڵاین ٦/ کۆرسی پەرەپێدانی توانستی زمانی ئینگلیزی ٧/ کۆرسی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ مەبەستی گشتی و گفتووگۆکردن
*تا چ ڕادەیەک ئەم بەڕێوەبەرایەتییە ھەنگاوی بەرەو تازەگەری ناوە: – سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی بەردەوام بە کارو چالاکی و ئەنجامدانی تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکان و کردنەوەی خولی نوێ بۆ سەرجەم فێرخوازان بەتایبەتی کاندیدانی ماستەرو دکتۆرا، ھەنگاوی بەرەوپێشکەوتنی سەنتەرو زانکۆمان ناوە.
*یاساو ڕێنماییەکان تا چەند ڕوونییان تیادایە بۆ بەڕێوەبردنی ئیشەکانتان: – یاساو ڕێنماییەکان بەشێوەیەکی گشتی ڕوونییان تێدایەو ھاوکارن لە بەڕێوەچوونی کارەکان.
*پەیوەندیتان بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناو وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە چۆنە: – پەیوەندییەکانمان لەڕێگەی سەرۆکایەتی زانکۆمانەوە بە شێوەیەکی گوونجاو ڕێکدەخرێت.
*تا چ ڕادەیەک لە مامەڵەی سەرۆک و یاریدەدەرانی زانکۆ ڕازین: – تا ڕادەیەکی زۆرباش لە مامەڵەی بەڕێزیان ڕازین بەتایبەت بەڕێز سەرۆکی زانکۆ کە ھەمیشە پاڵپشت و ھاندەری پێشکەوتنەکانی سەنتەرمان بووە، ھەروەھا ھەردوو بەڕێزان یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ لە ڕووی پێشکەوتنی زانستی و کارگێڕییەوە پاڵپشت و ھاوکار بوون.
*لە ڕووی کارگێڕییەوە پەیوەندیتان لەگەڵ کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی چۆنە: – پەیوەندییەکانمان لەڕێگەی سەرۆکایەتی زانکۆمانەوە بەشێوەیەکی گوونجاو ڕێکدەخرێت وە پلانمان ھەیە بۆ زیاتربەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان لەڕووی دابین کردنی کۆرسی زمانەوە.
*دەوامی ڕۆژانەی بەڕێوەبەرایەتیتان چۆنە: – لەئێستادا دەوامی سەنتەرمان بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە: ڕۆژانی یەک شەمەو دوو شەمەو سێ شەمەو چوار شەمە لەکاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی تاکو ٥:٠٠ی ئێوارە.
*ئەو گرفتانە چین کە دێتە ڕێتان: – بەشێوەیەکی گشتی کەمترین گرفت ھاتۆتە ڕێگەی ستاف و کارمەندانی سەنتەرمان، وە بەردەوام ھەوڵی تەواودراوە بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی چارەسە ری خێرا و گوونجاو بۆ گرفتەکان.
*تا چەند لە ئەنجامی کارو چالاکی و داھێنانەکانتان سەرۆکایەتی زانکۆ ڕێزو پێزانینتان ئاراستە دەکات: – تا ڕادەیەکی زۆر باش ڕێزو پێزانینیان ھەیە بۆ ئەرک و ماندوو بوونی ستاف و بەرەوپێش چوونەکانی سەنتەرمان.
*ماوەی چەند ساڵێکە بایکۆتی دەوام پەیدابووە ، بەڕێوەبەرایەتیتان چۆن مامەڵەی لەگەڵ ئەم حاڵەتەدا کردووە: – بەباشترین شێواز مامەڵەمان لەگەڵ ئەو بابەتەدا کردووەو نەمانھێشتووە بە ھیچ شێوەیەک کاریگەری نەرێنی لەسەر بەڕێوەچوونی کارو چالاکییەکانی سەنتەرمان دروست ببێت.
*بەنیازنین داواکاری بۆ کردنەوەی ھۆبەی نوێ بکەن: – لە پلانی سەنتەرماندا ھەیە بۆ ساڵی ئایندە کار بۆ کردنەوەی ھۆبەیەکی نوێ بکات کە بەتەواوی کاریگەری ئەرێنی و بەرچاوی دەبێت لە زیادکردنی ژمارەی فێرخوازانی سەنتەرمان.
*کارگێڕی ھونەری بەڕێوەبردنه، تا چەند توانیوتانە ڕۆتین لە نێو کارەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە کەم بکەنەوە: – یەکێک لەسیما دیارەکانی شێوازی بەڕێوەبردنی سەنتەرمان لەڕووی کارگێڕییەوە بریتیە لەنەھێشتنی ڕۆتین و ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانی سەنتەرمان و جێبەجێ کردنی داخوازییەکانی سەردان کەران و فێرخوازان بە شێوەیەکی گونجاو.
*لەڕووی مومتەلەکاتەوە تا چەند بەڕێوەبەرایەتییەکەتان بڕی پێویستی بۆ دابینکراوە: – تا ڕادەیەکی زۆرباش پێداویستییە بنەڕەتییەکانمان بۆ دابین کراوە.
*تا چەند توانیوتانە لەبەڕێوەبەرایەتییەکەتان خەڵکانی پسپۆر دروست بکەن و ئامادەسازی بکەن بۆ ئەوەی لەداھاتوودا پۆست وەربگرێت: – سەنتەرمان بەردەوام ھەوڵی داوە بۆ کارکردن بە شێوەی گرووپ و (Team-working) تاکو تەواوی ستاف و کارمەندانی سەنتەرمان شارەزایی لە زۆرترین بوارەکانی پەیوەست بە بەرپرسیارێتی پەیدا بکەن و لە داھاتوودا بتوانن ببنە خاوەنی کەسایەتی بەھێز لە بەڕێوەبردنی کارو ئەرکەکانیان.
*چ پێشنیارێکتان ھەیە بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ لە پێناو زیاتر پێشخستنی ئیش و کارەکانتان: – ھیواخوازین کە سەرۆکایەتی زانکۆمان وەک ھەمیشە بەردەوام بێت لە پاڵپشتی کردنی سەنتەرمان لەبەر ئەوەی بەنێودەوڵەتی کردنی سەنتەرمان لەڕێی بەھاوبەشی کارکردن لەگەڵ (British Council) بەشداری کاریگەری ھەبووە لەناساندنی زیاتری زانکۆمان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی.
*چ داواکارییەکتان ھەیە لەو کەسانەی سەردانتان دەکەن چ فەرمانبەرانی زانکۆ بێت یان دەرەوەی زانکۆ: – داواکارین لە ھەموو ئەو کەسانەی کە سەردانمان دەکەن ھاوکاری تەواوی ستاف و کارمەندانی سەنتەرمان بن تاکو بەباشترین شێوە کارەکانیان بۆ بەڕێوە ببرێت، ھەروەھا لەکاتی ھەبوونی ھەر پرسیارێک یان پێشنیازێک دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن لەڕێگەی ژمارە تەلەفونی سەنتەرمان یاخود لەڕێگەی پەیجی فەرمی سەنتەرمان: ژمارەی تەلەفونی سەنتەر: ٠٧٤٨٠١٩٠٠٩١ لینکی پەیجی فەرمی سەنتەرمان: https://www.facebook.com/elc.sp