وەزیری خوێندنی باڵا: ئامانجی سەرەکیمان بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی زانستی زانکۆکانە
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٨/١/١٤ بەڕێز د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەیاوەری بەڕێزان پ.د. ڕەزا حسن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و پ.د. پۆڵا خانەقا سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کردو لەلایەن بەڕێز پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆو پ.ی.د.دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و بەڕێوەبەران و فەرمانبەرانەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
لەسەردانەکەدا بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەشەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەسەر کردەوەو خۆشحاڵی خۆی بەئاستی پێشکەوتنەکان و گەشەسەندنی زانکۆکە دەربڕی و بەلێنی ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکی پێدان.
پاشان سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی بەسەرکردەوەو ڕایگەیاند، کە دڵخۆشە بەبوونی سەنتەرێکی لەوجۆرە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئایەڵتس کە ھەلێکی باشە بۆ خوێندکاران و خوازیارانی خوێندنی باڵا.
لەوتەیەکیدا تایبەت بەسایتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەڕێز د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەی و دواین ھەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی گرفی ئایەڵسی کاندیدانی ماستەرو دکتۆرا رایگەیاند: