خولێكی بونیادنانی سه‌ركرده بۆ مامۆستایانی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو
به ئامانجی به‌هێزكردنی كه‌سایه‌تی مامۆستا‌و بینینی ڕۆڵی سه‌ركرده له‌نێو كایه‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا،
ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێری بەشداریان کرد لەخولێکی بنیادنانی سەرکردە، خولەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو، وانەکانیش لەلایەن ڕاهێنەرانی ناوخۆییەوە دەوترانەوە.
ئامانجی خولەکە ئامادەکردنی سەرکردەو ڕاهێنەرە بۆ ئەو ریفۆرمەی کە بڕیارە لە پرۆسەی خوێندنی تەکنیکی و پیشەی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا ئەنجام بدرێ.
خولەکە بەسپۆنسەری یەکێتی ئەورووپا و لە ژێر سەرپەرشتی “یونسکۆ” و “بریتش کۆنسوڵ”دا بەرێوە دەچێت.
یه‌كێك له به‌شداربووه‌كانی خوله‌كه ڕایگه‌یاند : كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خولانه كاریگه‌ری ئه‌رێنی بۆ سه‌ر جۆر‌و چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی مامۆستایان ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌رشانیانه به‌تایبه‌تی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی دواڕۆژ به‌شێوازێكی زانستیانه.