ئەنجامی بەرایی وەرگیراوانی سیستمی خوێندنی ئێواران راگەیەندرا
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سـلێمانی ناوی بەرایی خوێندكارانی وەرگیراوی بە سیستمی خوێندنی ئێواران بۆ ساڵی (٢٠١٧-٢٠١٨) راگەیاند.
ئەو خوێندكارانەی تانە(ناڕەزایی) لە ئەنجامەكان هەیە دەتوانن لە ڕۆژی یەشەممەوە 2017/12/3 بۆ ماوەی یەك هەفتە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆ بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی تایبەت بە تانە (ناڕەزایی).
هەروەها لە ڕۆژی یەكشەممەوە 2017/12/3 خوێندكارانی وەرگیراو دەتوانن سەردانی ئەو بەشانە بكەن كە ناویان لێی هاتۆتەوە بۆ مامەڵەكردن.
بۆ بینینی ناوی وەرگیراوان كرتە لەم لینكانەی خوارەوە بكەن:
لیستی ناوی وەرگیراوانی لقی زانستی
لیستی ناوی وەرگیراوانی لقی وێژەیی
لیستی ناوەی وەرگیراوانی لقی پیشەیی + پەیمانگەی هونەرەجوانەكان
لیستی ناوی وەرگیراوانی پەیمانگە تەكنیكیەكان بۆ وەرگرتنیان لە كۆلێج
لیستی ناوی دەرچووانی پەیمانگە پێنج ساڵیەكان كۆمپیوتەر
پێداویستییەكانی ئەنجامدانی مامەڵەی خوێندكاران