Back

پەیامێك لە سەرۆكی (زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی)یەوە

بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ مامۆستایان، فەرمانبەران، خوێندكاران سڵاوی زانستتان لێبێت پێم خۆشە لەم پەیامەمدا پێش هەموو شتێك سوپاس‌و دەستخۆشی‌و پێزانینی خۆمتان ئاراستە بكەم، بۆ هەموو هەوڵ‌و ماندووبوون‌و سەركەوتنەكانی ساڵی رابردووی خوێندنمان، چ لەسیستمی بەیانیان‌و چ لەخوێندن بەسیستمی ئێواران، بەڕاستی ئێوە سەلمانتان كە پەرۆشی زانست‌و پێشخستنی ئاستی زانكۆكەتانن‌و دڵسۆزن بۆ نەوەكانی ئایندەو پێگەیاندنیان لەسەرجەم بوارەكاندا، هەربۆیە پێتان دەڵێم، بەراستی زانكۆكەتان بەگشتی قەرزاری هەوڵ‌و ماندوبونتانەو نەوەكانی ئایندەش ئومێدی تەواویان بەهەموو هەوڵەكانی ئێوە هەیە. بەڕێزان ساڵی خوێندنی رابردوو كە بەسەركەوتوویی زانكۆمان بەرێی كرد، هەروا ئاسان نەبوو، بگرە قەیرانەكان هێند سەخت بوون، تەنها ئیرادەی بەرزی ئێوەو پەرۆشیتان بۆ زانست وای كرد تێبپەڕێت بە پێشخستنی ئاستی زانستی و ئەكادیمی زانكۆمان، هەربۆیە ئێمە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2017 – 2018 هەوڵی ئامادەكاری زیاترمان داوەو بەپشتیوانی خواو ئێوەش دەتوانین ساڵی خوێندنی ئەمساڵ باشتر لەپار تێبپەڕێنین، بەجۆرێك هەم ئاستی زانستی و ئەكادیمی زانكۆمان بەرزبكەینەوە، هەمیش پرۆسەی خوێندن بەرەوپێشببەین و هەمیش لق و پۆپی زانكۆمان زیاتر شۆڕبكەینەوە بۆ ناو كۆمەڵانی خەڵك و پەیوەندییەكانمان زیاتر بكەین بۆ سەرجەم بوارەكانی ژیان و بازاڕ لەهەموو ئەو ناوچانەی كە زانكۆمان كۆلێج یا پەیمانگای هەیەو بگرە زانكۆكەمان فراوانتر بكەین. چالاكییەكانمان لەساڵی خوێندنی 2016 – 2017 لەپرۆسەی خوێندنی ساڵی 2016 – 2017دا زانكۆمان كاری گرنگی ئەنجامدا بەهاوكاری‌و پشتیوانی هەمووان لەزانكۆمان‌و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەجۆریك تەنها لەماوەی ئەمساڵدا توانیومانە 3 كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەنجامبدەین، بۆ یەكەمجاریش وەكو زانكۆیەكی حكومی هەرێمی كوردستان، توانیمان كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی بەهاوبەشی لەگەڵ زانكۆی كوردستان – سنە لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان‌و لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەبواری ئابووریدا ئەنجامبدەین، هەروەها توانیومانە 23 وۆرك شۆپ ئەنجامبدەین كە 21 وۆرك شۆپیان ناوخۆیی بوونەو 2 وۆرك شۆپی هەرێمیش بەهاوبەشی زانكۆكان‌و توێژەرانی وڵاتانی هەرێمی ئەنجامدراون. راپۆرتی ڤیدیۆیی یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان لە سنە   بەڤیدیۆ… كۆنفرانسی زانستی تەندروستی نێودەوڵەتی لە شاری پزیشكی فاروق كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و كۆمپیوتینگ وۆركشۆپی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و 6 زانكۆی توركیاو قوبروس   بەڤیدیۆ… وۆركشۆپی ریفۆرمی زانكۆ پۆلیتەكنیكییەكانی كوردستان  بەڤیدیۆ… دیداری نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ میدیا  هەر لەساڵی 2016 – 2017ەی خوێندندا توانیومانە 5 سیمپۆزیۆم ئەنجامبدەین كە 3 لەوانە ناوخۆیی بوونەو یەكێكیان هەرێمی، یەكێكیشیان نێودەوڵەتی بووە، هەموو ئەمانەش بەهەوڵی بەردەوامی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆمان بووە. ڤیدیۆ : سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی بەرەو توێژینەوەی هاوبەش لەپێناو تەندروستییەكی باشدا   سیمپۆزیۆمی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی یەكەمین دیداری زانستی پزیشكی ددان لە سلێمانی بەرێوەچوو خوێندكاران مامۆستایان فەرمانبەرانی بەڕێز ئێمە ئێستا لەزانكۆكەماندا خاوەنی دوو سەنتەرین كە بۆخۆیان بەهای زۆر گرنگیان هەیەو لەرووی ئاستیشەوە هەمیشە لەبەرەوپێشچوندان، سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی كە بەهاوبەشی لەگەڵ (بریتش كاونسڵ) كارەكانی بەرێوەدەبات، توانیویەتی هەنگاوی گرنگ بهاوێت و بۆیەكەمجارو وەكو یەكەم سەنتەری سەر بەزانكۆیەكی حكومی، توانیومانە بڕوانامەو خولی (ئایەڵس) بكەینەوەو خولی بەردەوامی زمانی ئیتگلیزی بكەینەوەو ببنە بنەمایەكیش بۆكردنەوەی بەشی وەرگێڕان لەپەیمانگای تەكنیكی سلێمانی، كە هەموو ئەمانە جێگەی دەستخۆشین بۆ بەرێوەبەرو فەرمانبەران و ستافی ئەو سەنتەرە. بڕوانامەی كۆرسی ئامادەكاری IELTS بەخشرایە ژمارەیەك فێرخواز   بەهیزترین كۆرسی ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەی (IELTS)   زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ڕیزبەندی نوێی ویبۆمێتریكس هەروەها لەئێستادا سەنتەری توێژینەوەی زانكۆمان بەردەوام لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی بتوانین بەباشترین شێوە ئەو سەنتەرە رۆڵ ببینێت لەبەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و كوالیتی توێژینەوەكانمان و پۆلێن كردنیان و لەهەمان كاتدا كاركردن لەسەر توێژینەوەكان و ئاڕاستەكردنی توێژەرانی زانكۆمان بۆ ئەو توێژینەوانەی كە بۆ ئێستای كوردستان و سلێمانی گرنگ و پێویستن، ئەوانیش جێگەی دەستخۆشین و هەوڵەكانیان بەرزدەنرخێنین. سیمینارێكی سەرپەرشتیاری سەنتەری توێژینەوە دەبێتە هۆی بەشداریكردنی زانكۆمان لە پرۆژەیەكی نێودەوڵەتیدا   توێژینەوەی مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتیدا بڵاوبوویەوە مامۆستایەكی زانكۆمان وەك شارەزا بانگهێشت دەكرێت بۆ سیمینارێك لە نەتەوەیەكگرتووەكان ماستەرنامەی مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەكرێت بە وتارێكی (ISI) نێودەوڵەتی و بڵاودەكرێتەوە بۆ هەردوو سەنتەرەكەش پلانمان هەیە كە زیاتر رۆبچینە سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانەوەو راستەوخۆ بەریەككەوتنیان لەگەڵ فێرخوازان و زانستخوازان هەبێت. لە ئێستادا لە زانكۆماندا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧، 27 بەشی زانستی بۆ خوێندنی ئێواران بوونی هەیە، هەروەها بۆ سیستمی راستەوخۆ زانكۆمان لە 38 بەشدا ئەو سیستمەی جێبەجێكراوەو بەشێوازی زانكۆ لاینیش 24 بەش، هەر بۆ ئەمساڵی خوێندن 9 بەش هەڵپەسێردراون و 9 بەشی نوێش كراونەتەوە. ئێمە لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەهەوڵەكانمان بەئەنجامدانی وۆرك شۆپ‌و سیمپۆزیۆم نەوەستاین، بەڵكو هەوڵماندا ئەوەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە بۆ ماوەی 3 ساڵ بوو نەمان كردبوو بۆ خزمەتی خوێندكاران و مامۆستایانمان بەئەنجامی بگەیەنین، كە خۆی دەبینیەوە لەنۆژەنكردنەوەی هۆڵەكانی خوێندن و بەشەناوخۆییەكان و دابینكردنی سوتەمەنی پێویست بۆ سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاو بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆمان و هەروەها دروستكردنی تاقیگەی نوێی كۆمپیوتەرو تەندروستی و كردنەوەی هۆڵی نوێی وانە ووتنەوەو گرنگیدانی زیاتر بەلایەنی ئەمنی و ئاسایشی زانكۆكانمان لەدابینكردنی كامێرای چاودێری و توندوتۆڵتركردنی بیناكانمان، بەڤیدیۆ… بە ئەلیكترۆنی كردنی كتێبخانەی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی  هەروەها هەوڵی تەواوماندا لەو داهاتەی كە هەمانە هاوكاری فەرمانبەران‌و مامۆستایانی زانكۆمان بكەین‌و توانیمان رێژەی زیاتر لەسەدا 50ی داهاتەكەمان بۆ موچەو پاداشت‌و لیژنەكانی تاقیكردنەوەو بودجەی وانەوتنەوە خەرجبكەین، كە ئەمەش مافێكی تەواوی فەرمانبەران‌و مامۆستایانمانەو وەكوچۆن ئەوان لەخراپترین دۆخەكانی داراییدا پشتوپەنای زانكۆمانبوون، بەهەمان شێوە ئێمەش پشتیوان‌و هاوكاریان دەبین. سەرۆكی زانكۆ : بەشێك لە داهاتی ناوخۆیی زانكۆمان بۆ خزمەتی فەرمانبەرانمان بەكاردەهێنین  بەخشینی (50%) ی كرێی سەرجەم ئەو خولە زانستی و ئەكادیمییانەی دەكرێتەوە بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەكانمان و فەرمانبەران و مامۆستا و میلاكی دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا خولێكی زانستی بۆ كارمەندانی تەندروستی  هەر لەماوەی ئەو ساڵەی خوێندندا ئێمە لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی توانیمان، 6 كتێبی نێودەوڵەتی بڵاوبكەینەوەو خوێندنی دیبلۆمی باڵای یەك ساڵەو دوو ساڵە رابگەیەنین و ئەنجامی بدەین‌و 11 رێككەوتننامەی نوێی زانستی هاوبەش ئیمزا بكەین بۆ زیاتر خزمەتكردنی ئاستی زانستی مامۆستایان و خوێندكارانمان، ئەمە جگە لەوەی 17 توێژینەوەی زانكۆمان لە گۆڤارەكانی تۆمسن رۆیتەرو سكۆپسی نێودەوڵەتی ئاستبەرزاد بڵاوكراونەتەوەو 65 توێژینەوەی دیكەشمان لە گۆڤارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە ئاست بەرزەكانی كە DOI و NURیان هەیە بڵاوكراونەتەوە، واتە 82 توێژینەوەی مامۆستایان و توێژەرانی زانكۆمان بڵاوكراونەتەوە جگە لەو توێژینەوانەی كە لەكۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆماندا پێشكەشكراون و بڵاوكراونەتەوە، كە كۆی گشتی توێژینەوەكان دەكاتە 123 توێژینەوە. ڤیدیۆ :مەراسیمی واژۆكردنی ڕێككەوتننامەی نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و دەزگای میدیایی DW ی ئەڵمانی   بەڤیدیۆ… واژۆكردنی رێكەوتننامەی نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پەیمانگای راهێنانی نەوتی بەسڕە   زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی ئیلام ڕێككەوتنێكی هەمەلایەنەیان واژۆ كرد ڕێككەوتننامەی نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی CIU قوبڕس زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لێكتێگەیشتنی ئەكادیمی لەگەڵ ژمارەیەك زانكۆی توركیا واژۆ دەكات  سەبارەت بە گرنگیدانیش بە خوێندكارانمان بەتایبەتی لە دوا قۆناغی خوێندندا، ئێمە هەوڵماندا لەخوولی هاوینەیاندا كارێك بكەین زیاتر نزیكیان بكەینەوە لەبازاڕی كار بەجۆرێك بۆ خوولی هاوینەی ئەمساڵی خوێندكاران 117 خوێندكارمان لەكۆمپانیا ئەهلییەكان و كەرتی تایبەتدا خوولی هاوینەیان بینی و هەوڵیاندا بەتواناكانیان سەرەنجی ئەو كەرتە رابكێشن بۆ ئەوەی كاریان بۆ بدۆزینەوە. ڤیدیۆ : داهێنانی ئەندازیاری خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆمان خولێكی پێنج هەفتەیی بۆ خوێندكارانی پلانسازی شار خولی (پرۆگرامی سەلامەتی خۆراك) دیبەیتی بۆ هۆشیاركردنەوەی خوێندكاران  سەبارەت بەخوێندنی ماستەرو دكتۆراش لەزانكۆكەماندا لەماوەی ئەمساڵی خوێندنداو لەسیمستەری زستانەدا 63 فێرخواز بۆ خوێندنی باڵا وەرگیراون، بەجۆرێك 51 كەسیان كاندیدی ماستەرو 12ەكەی دیكەشیان كاندیدی خوێندنی دكتۆرابوون، بۆ سیمستەری هاوینەش 53 كاندید هەبوون، بەجۆرێك 43 كاندیدیان بۆ خوێندنی ماستەرو 10 كاندیدەكەی دیكەش بۆ خوێندنی دكتۆرا بووە، لەبوارەكانی تەندروستی و IT و راگەیاندن و نەوت و وزە. زانكۆمان ئەنجامی بەرایی ماستەر و دكتۆرا رادەگەیەنێت   سكۆلارشیپ لە نێوان زانكۆمان و زانكۆی كوردستان – سنە  لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی تاقیكردنەوەی خوازیارانی خوێندنی باڵا ئەنجامدرا  لەكۆتاییدا جارێكی دیكە سوپاسی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی بەرێزی زانكۆمان و مامۆستایان و فەرمانبەران و بەرێوەبەرایەتییەكانمان لە سەرۆكایەتی زانكۆ دەكەم و ئومێد دەخوازم بۆ ئەمساڵی خوێندنیش هاوشێوەی ساڵی رابردوو كاری مەزن ئەنجامبدەین و پێكەوە ئاستی زانستی زانكۆمان بەرزتربكەینەوە. سڵاو لەپێشمەرگە نەمری بۆ شەهیدان بەرزو پیرۆزبێت ئاڵای كوردستان  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile