سیمینارێك بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكی ئەندازیاری بەڕێوەچوو
لە درێژەی كار و چالاكییەكانی گرووپی (ئینگۆ) و بەهاوكاری كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بە ئامادەبوونی راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری و سەرجەم سەرۆك بەشەكانی كۆلێجەكە و مامۆستایان، رۆژی پێنجشەممە ٢٣/١١/٢٠١٧ لە هەفتەی پێشوازی لە خوێندكارانی قۆناغی یەكدا چەند چالاكییەك ئەنجامدران.
بابەتەكانی سیمینارەكە تایبەت بوون بە ناساندنی زانكۆ و سەرجەم بەشە ئەندازیارییەكانی زانكۆ و ئەو وانانەی خوێندكار لە قۆناغی یەكەمدا دەیخوێنێت، هەروەها بواری كاركردن دوای دەرچوون، كە لەلایەن ئەندازیار خەندە عوسمان ئەندازیاری پلانسازی شار پێشكەشكرا.
پاشان بابەتی دووەمی سیمینارەكە دەربارەی ژیانی زانكۆ و شێوازی مامەڵەكردنی خوێندكار لەگەڵ ئەم قۆناغە نوێیەی ژیاندا لەلایەن بەڕێز بەڵێن جاف ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی پێشكەشكرا.