سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان
بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون وخەمڵاندن و چارەسەركردنی ئەو زەرەر و زیانانەی بەر پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان كەوتووە بەهۆی بومەلەرزەكەی رێكەوتی 2017/11/12ەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 2017/11/19 وەفدێكی باڵای سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پ.ی.د. ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆ و پ.ی.د.سۆران ئەبوبەكر محەمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د. دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری دارایی و كارگێڕی و زرنگ محەمەد بەڕێوەبەری خزمەتگوزارییەكان و ئارام بەكر بەڕێوەبەری راگەیاندن و چالاكییەكان سەردانی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان-یان كرد و لەلایەن د.سالم نعمەت عەزیز راگری پەیمانگاكەوە پێشوازییان لێكرا.
لەم كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا پ.ی.د. ئالان فەرەیدون سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی زەرەر و زیانەكانی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان-ی خستەڕوو كە بەهۆی بومەلەرزەكەوە زیانێكی زۆر بە بینا و بەشە ناوخۆییەكانی پەیمانگاكە كەوتووە.