Back

چالاكییه‌كی شاخه‌وانی بۆ مامۆستایان و خوێندكاران کۆلیجی ئەندازیاری بۆ زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت

یانەی خوێندکارانی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی چالاکیەکی شاخەوانی بۆ بەرد (ماوەت) بە سەرپەرشتی ستافێکی شارەزا لە بەرواری ١٨/١١/٢٠١٧ – شەممە. کاتژمێر ٦:٣٠ی سه‌رله‌به‌یانی بۆ بەشداریکردن پێویستە ئەم فۆرمە ئەلیکترۆنییە پربکرێتەوە کە لینکەکەی لە خوارەوە دانراوە (بە پێچەوانەوە مافی بەشداریکردنت نابێت) – هەرکەسێک دڵنیا نییە لە بەشداریکردن تکایە با ناوی تۆمار نەکات بەشداربوون بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی کۆلیجی ئەندازیاری هەردوو زانکۆی سلێمانی و پۆلیتەکنیکە. – دەکرێت میوان بانگهێشت بکرێت بەڵام پێویستە لە فۆرمەکەدا ناوی ئەوانیش تۆماربکرێت – پێویستە ڕۆژی شەممە کاتژمێر ٦:٣٠ ی سه‌رله‌به‌یانی خوێندکاران لەبەردەم دەروازەی سەرەکی زانکۆی سلێمانی (ڕاپەڕین) ئامادەبن (کاتژمێر ٧ پاسەکان بەڕێدەکەون) – دەبێت خوێندکاران لەگەڵ خۆیان كۆڵەپشت و ئاوی خواردنەوە و ژەمێکی سادەی خواردن بهێنن. – پۆشینی جلوبەرگ و پێڵاوی گونجاو بۆ شاخەوانی. – دوا کات بۆ ناو تۆمارکردن: ڕۆژی هەینی (کاتژمێر ٧)ی ئێواره‌ – پێویستە خوێندکار پابەندی گشت رێنماییەکانی ستافی بەڕێوەبردن بێت لە کاتی گەشتەکەدا. – گروپ بەرپرسیار نابێت بەرامبەر هەر رووداوێکی نەخوازراو. https://docs.google.com/…/1FAIpQLSeM7uEtacrLenbvFT…/viewform
This shortcode LP Profile only use on the page Profile