پڕۆژەی بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی كوردستان بەبڕی نزیكەی یەك ملیۆن یۆرۆ كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە
دەرگایەکى نوێى زانستى بەڕوى زانکۆکانى کوردستان کرایەوە
بەئامانجى بەهێزکردنى پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكان و بەنێودەوڵەتیکردنى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پڕۆژەی (TIGRIS) کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە و، بڕی نزیكەی یەك ملیۆن یۆرۆ-ش بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە تەرخان کراوە.
لهو چوارچێوهیهدا و، دوای ئەوەی د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ساڵى (٢٠١٥) بەسەردانێکى ڕەسمى لە شاری (گوتینگن)ی ئهڵمانیا لەگەڵ سەرۆک و جێگیری سەرۆک و لێپرسراوی پهیوهندییه دهرهكیهكانی زانكۆی (جۆرج ئۆگهست گوتینگن)ی ئهڵمانی و ڕاگری کۆلێژەکانی ئەو زانکۆیە کۆبوەوە. لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆیان لهبارهی چۆنێیهتی پهرهپێدانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و چۆنییهتی وهرگرتنی فهند و چۆنییهتی سودوهرگرتن له هاوكاری یهكتری و پیشخستنی خوێندن له كوردستان کرد، ههر لەو کۆبونەوەیەدا پێشنیاز کرا زانکۆکانی ئاڵمانیا بەهاریکاری زانکۆیەکی چیکی بەناوی (Masaryk University) و دامەزراوەیەکی ئیسپانی بەناوی (Compostela Group of Universities) پڕۆژەیەک لە بواری دروستکردنی تواناکان/ کەپەستی بیلدینگ و ئینتەرناشناڵ لە چوارچێوەی پرۆژەی (ئێراسموس پڵس) جێبەجێ بکەن و، لە مانگى ئابى ئەمساڵدا یەکێیتی ئەوروپا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی تێچوی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکە.
بۆ ئەو مەبەستە لە لە ڕۆژانی (٨ تا ١٠ی ١١-٢٠١٧) وەفدێکى باڵاى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کە پێکهاتبون لە د.خەتاب شێخانى بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەت و، (د. پۆڵا خانەقا) سەرۆكی دەستەی كوردستانی و، سەرۆکى زانکۆکانى (سلێمانی، سەڵاحەددین/هەولێر، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، چەرمو، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی هەولێر، پۆلیتەكنیكی دهۆك) لە زانکۆى (جۆرج ئۆگهست گوتینگن) لە لە شاری (گوتینگن)ی ئهڵمانیا بەشداریان لەیەكەم كۆبوونەوەی پڕۆژەی (TIGRIS) کرد، کە بەهاوكاری پرۆگرامی (+Erasmus)ی یەكێتیی ئەوروپا و زانكۆی (Gottingen)ی ئەڵمانی و چوار زانكۆی تری ئەوروپا وەك پارتنەری ئەوروپی كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە یەكەم ڕۆژی كۆبوونەوەكەدا، کە تایبەت بوو بەمەراسیمی یادی (٧٠) هەمین ساڵیادی کردنەوەى ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی (Gottingen)ی ئەڵمانی، تێیدا لێپرسراوانى زانکۆکە بەوردى باسیان لە مێژوى دامەزراندن و گەشەکردنى ئۆفیسى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆکەیان کرد، هەروەک باسیان لە گرنگترین ئەو کار و پڕۆژانە کرد، کە لەماوەى تەمەنى دامەزراندنیدا پێشکەشى کردوە.
لەدوەم و سێیەم ڕۆژی كۆبونەوەكاندا هەنگاوەکانى ناساندن و جێبەجێکردنى پڕۆژەى (TIGRIS) دەستپێکرد، بۆ ئەوەش سەرەتا (د.ئوو مووس) بەڕێوەبەری پرۆژەكە لەزانكۆی (Gottingen) بەناوی سەرۆكی زانكۆکەیانەوە بەخێرهاتنی ئامادەبوانی كرد، پاشان كورتەیەكی لەسەر پڕۆژەكە و گرنگیەکەى خستەرو.
لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکاندا، هەریەك لە نوێنەرى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و سەرۆکى زانكۆكانى (سلێمانی، سەڵاحەددین/هەولێر، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، چەرمو، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی هەولێر، پۆلیتەكنیكی دهۆك) وەك پارتنەر لەپڕۆژەكەدا وتەی خۆیان پێشكەشكرد و باسیان لە گرنگترین پڕۆژەکانى ئێستا و داهاتوى دامەزراوەکەیان کرد، هیواشیان خواست جێبەجێکردنى پڕۆژەى (TIGRIS) ببێتە دەرگایەکى دیکە بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییە زانستى و ئەکادیمیەکانى زانکۆکانى کوردستان بەڕوى دەرەوە.
لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکاندا، بەوردى تیشک خرایە سەر لایەنى کردارى پڕۆژەکە و، هەنگاوەکانى سێ ساڵى داهاتوى جێبەجێکردنى پڕۆژەکەش بەئاماژەکردن بەکارو چالاکیەکان و ڕاهێنانەکان پێشکەشى وەفدى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان کرا.
لە پڕۆژەکەدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکانی (سەڵاحەددین/ هەولێر، سلێمانی، چەرموو، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سلێمانی و دهۆک) بەشدار دەبن، پڕۆژەکە تایبەت دەبێ بەدروستکردن و بەهێزکردنی توانای مامۆستایان و بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی کوردستان.
بۆیە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە دەرگایەکی دیکە بەڕوی زانکۆکانی کوردستان دەکاتەوە بۆ بەرزکردنەوەی توانای زانستی مامۆستایان و ئاشنابون بەپێشکەوتنەکانی جیهان، جگە لەوەش دەرفەتی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بۆ خوێندکارانی کورد لە زانکۆکانی ئاڵمانیا و چیک دەڕەخسێنێ.
زانكۆی (جۆرج ئۆگهست گوتینگن) یهكێكه له زانكۆ بهناوبانگهكانی جیهان و، له ساڵی (1737) دامهزراوه، جگه له پێگهیاندنی دهیان زانا و توێژەرى نێودهوڵهتی، (٥٠) خهڵاتی نۆبڵی له بواری زانستی وتوێژینهوهدا بهدهستهێناوه و، پلەی یەکەمی زانکۆکانی ئاڵمانیای لە بواری بەهێزی پەیوەندی دەرەکی هەیە، لهههمان كاتدا هاوبهشی لهگهڵ دهزگای(ماكس پلانگ) ههیه، كه ئهوهش بهپێنجهم دامەزراوەى توێژینهوهی زانستی لهسهر ئاستی جیهان دادهنرێت.
http://www.mhe-krg.org/ku/node/3632