بهمهبهستی زیاتر ئاشنا بوون به گۆڕانكارییه پهروهردهیی یهكان و چۆنێتی ووتنهوهی وانه به شێوازێكی زانستی نوێ و پێگهیاندنی خوێندكاران لهسهر بنهما زانستی و ئهكادیمییهكان ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەهۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سیمینارێک دەربارەی (چۆنێتی وانەوتنەوە) بۆ راهێنەر (لوئەی حاجی) بەڕێوە چوو.
سیمینارەکە بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.حەکیم عوسمان راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی و ژمارەیەک مامۆستا و خوێندکار بەڕێوەچوو،
لەوبارەیەوە هاوبیرعبدالله بەڕێوەبەری گۆشەی ئەمریکی وتی: ئەم سیمینارە کە بۆ مامۆستا لوئەی حاجی سازدرا کە یەکێکە لە راهێنەرە باشەکان کە راهێنان بە مامۆستایانی پەیمانگەکان دەکات، لەبارەی شێوازی وانەوتنەوە بوو بۆ مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیک و ئەو خوێندارانەی کە لەکۆلێژەکانی خۆیان یەکەم بوون و گەڕاونەتەوە بۆ کۆلێژەکانیان تاوەکو ببنەوە بەمامۆستا، چونکە خوێندکار کە وانە دەخوێنێت تەنیا وانەکەی پێدەوتریتەوەو شێوازی وانەوتنەوە نازانێت، جگە لەوەش لەبەر ئەوەی لەئێستادا خوێندنی ئێواران هەیە جیاوازییەک لەڕووی تەمەنەوە لە نێوان مامۆستا و خوێندکاردا دروست دەبێت و زۆرجار مامۆستاکە تەمەنی کەمترە لە خوێندکارەکە، بۆیە ئامانجی ئەم سیمینارەی ئێمە بۆ ئەوە بوو کە بڵێین ئێمە دەتوانین ئەم کێشانە چارەسەر بکەین.
This shortcode LP Profile only use on the page
Profile