فەرەنسا ژمارەیەك سكۆلەرشیپ پێشكەش بە خوێندكارانی كوردستان دەكات
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خوازیارانی خوێندنی باڵا لە كوردستان ئاگادار دەكات، كە بەشی هاوكاری و كەلتوری لە باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق ژمارەیەك كورسی خوێندنی ماستەر لە بوارەكانی (پەیوەندییە نێودەولەتیەكان، یاسا و زانستە رامیاریەكان) پێشكەش بە خوێندكارانی هەرێمی كوردستان كردووە، بۆیە ئەوەی مەرجەكانی تێدایە و، خوازیاری بەدەستهێنانی كورسییەكانی ئەو سكۆلەرشیپەیە ناوی خۆیان تۆمار بكەن:
زانیارییە گشتییەكان:
1. دەبێت خوازیار دەرچووی ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) بێت، یان ئەمساڵ خوێندكاری قۆناخی چوارەم بێت.
2. كرێی بەشداریكردن بۆ كۆرسی زمان بریتییە لە (١٨٠٠٠٠) هەزار دینار و، دەكەوێتە سەر ئەستۆی خودی كاندیدەكە، لەم ئیمەیلەدا ناوی خۆت تۆمار بكە (cours@institutfrancais-erbil.com)
3. هەر خوازیارێك كە كاندید كرا لە ڕێكەوتی (١٢)ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ تا ڕێكەوتی (٥ )ی كانونی یەكەمی ساڵی داهاتوو كۆرسی زمانی فەرەنسی لە ناوەندی كەلتوری لە كونسڵگەری گشتی فەرەنسا لە هەولێر دەخوێنێت.
4. باشترین كاندیدەكانی كۆرسی زمانی یەكەم، بۆ ماوەی شەش مانگ تا ساڵێك بۆ بەدەستهێنانی ئاستی(B1) بی یەك زمانی فەرەنسی دەخوێنن لە وڵاتی فەرەنسا دەخوێنن، دواتر بۆ خۆئامادەكردن بەدەستهێنانی ئاستی(B2) بی دوو لە زمانی فەرەنسی بۆ ئەوەی بۆ پێشكەشكردن بۆ سكۆلەرشیپی ساڵی ئامادە (٢٠١٩) بێت.
5. لە كانونی دووەمی ساڵی (٢٠١٩)ەوە لەسەر بنەمای ئاستی زمان و كۆنمرەی زانكۆ، بەشی هاوكاری و كەلتوری لە باڵیۆزخانەی فەرەنسا كاندیدەكانی سكۆلەرشیپەكە دەستنیشان دەكات.
6. بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر و خۆتۆماركردن لە كۆرسی زمان، دەكرێت لەئێستاوە خوازیاران پەیوەندی بە ناوەندی كەلتوری كونسڵگەری گشتی فەرەنسا لە هەولێر بەم ناونیشانە بكەن.