Back

سبەی دوو شەممە کرا بەپشوو

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند سبەینێ لە سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پشووە. لەوبارەیەوە  ئەنجومەنی زانکۆ دەڵێت کە پاش راوێژکرندی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆمان و بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان لەسەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکان بڕیارماندا بە راگەیاندنی پشوو بۆ سبەینێ دوو شەممە ١٣ی ١١ی ٢٠١٧ چونکە وەکو لای هەموان ئاشکرایە زانکۆمان لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان کۆلێج و پەیمانگای هەیە هەربۆیە بڕیارماندا بە راگەیاندنی پشوو. جێی ئاماژەیە ئەمشەو ١٢ی١١ی٢٠١٧ زەمین چەندین جار زەمین لەرزە هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی هەژاندو لە هەندێک ناوچەش زەرەرو زیانی بە باڵەخانەو شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان گەیاندووە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile