پرۆژەکەی وەزیری خوێندنی باڵاو زانکۆی گوتنگن کەوتە بواری جێ بەجێ کردنەوە
پرۆژەی Erasmus+ TIGRIS بە بڕی نزیکەی یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی کوردستان کەوتە بواری جێ بەجێ کردنەوە لەرۆژانی ٨ تا ١٠ی١١/٢٠١٧ نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو دەستەی کوردستانی و ٨ زانکۆی تری کوردستان وەک پارتنەر بەشداریان کرد لەیەکەم کۆبوونەوەی پرۆژەی TIGRIS بەھاوکاری پرۆگرامی Erasmus + T ی یەکێتی ئەوروپا و منسقی پرۆژەکە زانکۆی Gottingen ی ئەڵمانی و ٤ زانکۆی تری ئەوروپا وەک پارتنەری ئەوروپی بەبڕی نزیکەی یەک ملێۆن یۆرۆ بۆ بەبەھێزکردنی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی کوردستان پرۆژەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. یەکەم رۆژی کۆبوونەوەکە لەبەراوری ٨/١١/٢٠١٧ تایبەت بوو بەمەراسیمی یادی ٧٠ ھەمین ساڵیادی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی Gottingen ی ئەڵمانی کە تیایدا د.خطاب شیخانی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی بالاو توێژینەوەی زانستی و پرۆفیسۆر د.پۆلا خانەقا نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی دەستەی کوردستانی KISSR و پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و م.جمال کاک برا منسقی زانکۆمان بۆ پرۆژەی Erasmus+ TIGRIS وە ھەروەھا سەرۆکی زانکۆکانی (سلێمانی، سەلاحەددین، ڕاپەڕین، ھەڵەبجە، چەرمۆ، پۆلیتەکنیکی ھەولێرو دھۆک) بەشداربوون. لەم یادەدا مێژووی ٧٠ سالەی پەیوەندییە نێودەولەتییەکانی زانکۆی Gottingen تا ئەمرۆ پێشکەشکرا کە چۆن زانکۆکەیان توانیوێتی ئەو پەڕی پەیوەندییەکی نێودەوڵەتی بەھێز لەگەل زۆربەی ھەرەزۆری زانکۆکانی جیھان دروست بکات.
لەدووەم رۆژی کۆبوونەوەکەدا بەچڕوپڕی پرۆگرامەکە دەستی پێکردو سەرەتا د.ئوو مووس بەڕێوەبەری پرۆژەکە لەزانکۆی Gottingen بەناوی سەرۆکی زانکۆوە بەخێرھاتنی ئامادەبووانی کردو پاشان کورتەیەکی لەسەر پرۆەکە خستەروو. ھەریەک لەنوێنەرانی زانکۆکان وەک پارتنەر لەپرۆژەکەدا کورتەی خۆیان پێشکەش کردو تیایدا خاڵی بەھێزو لاوازی زانکۆکان لەرووی Internationalization ەوە وە زانکۆ پێویستی بە چ بوارێکە بۆ باشترکردنی بە Presentation پێشکەشکراو نوێنەری زانکۆشمان م.جمال کاک برا کورتەی لەسەر زانکۆمان پێشکەش کرد. لەوبارەیەوە پ.ی.د.ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند: زۆر جێگای دڵخۆشییە کە زانکۆمان ئەمرۆ چالاکانە بەشداردەبێت لەم پرۆگرامە گرنگەدا کە بۆ مەبەستی بەھێزکردنی زانکۆمان و چەند زانکۆی تری کوردستان لەبواری بەنێودەوڵەتی کردن کە بەھاوکای تەواوی بەرێز د.پۆلا خانەقا ئەم پرۆگرامە ڕێکخراوە. ئەمرۆ ئێمە بەشدارین بۆ گفتوگرکردن لەسەر ناوەرۆکی ئەم پرۆژەیە لەرووی دەست پێکردن و کارگێری و داراییەوە وە لەھەمان کاتدا زانکۆمان بەنیازە کە لەسەر ئەم جۆرە گرانتانە بەردەوام بێت و پەیوەندی خۆمان بەھێزدەکەین لەگەل نوێنەری ئەو ٤ زانکۆ ئەوروپییەی تر کە ئێستا ئەوانیش وەک پارتنەری ئەورپی بەشدارن لەگەلماندا. ھەروەھا سەرۆکی زانکۆ ووتیشی: لەرێگەی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆمانەوە بۆ ئەم مەبەستە پرۆگرامی خۆمان دەبێت و پرۆژەی تایبەت بە زانکۆمان پێشکەش دەکەین و زانکۆمان پلانی داناوە بۆ دامەزراندنی ئۆفیسی نێودەوڵەتی و ئەنجامدانی چالاکی نێودەوڵەتی لەرێگەی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆمانەوە.
?لەکۆتا رۆژی کۆبوونەوەکەدا زیاتر تیشکخستنەسەر لایەنی کرداری دارایی پرۆژەکە بوو کە بەچەند چالاکی و ڕاھێنان باسکرا وە باس لەھەنگاوەکانی دواتر لە ٣ ساڵی داھاتوودا کرا. لەکۆتاییدا زانکۆی Gottingen دیاری وەک ڕێزلێنان بەخشییە سەرۆکی زانکۆکان و مونسیقەکانیان وە بەھەمان شێوە زانکۆشمان لەلایەن بەرێز سەرۆکی زانکۆوە دیاری بەخشییە سەرۆکی پرۆژەکەو تیمەکەی وە ھەر ٤ پارتنەری ئەوروپی کە بەشدارن لەم پرۆژەیەدا.
لەمانگی نیسانی ساڵی (٢٠١٥) وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەسەرۆکایەتی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پروفیسۆر پۆڵا خانەقا سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سەردانی زانکۆی (جۆرج ئۆگەست گوتینگن)یان لەئاڵمانیا کردو بەجیا لەگەڵ سەرۆک و جێگری سەرۆکی زانکۆکەو ڕاگری کۆلێژەکانی کۆبوەوە، لەسەرجەم کۆبونەوەکاندا وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان باسی لەگرنگی و پێویستی بەھێزکردنی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمیەکانی نێوان (جۆرج ئۆگەست گوتینگن) و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لەکوردستان کرد. لەبەرامبەردا سەرۆکی زانکۆی (جۆرج ئۆگەست گوتینگن) ئامادەیی پیشاندا ھاوکاری زانستی و لۆجیستی پێشکەش بەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لەکوردستان بکەن. زانکۆی (جۆرج ئۆگەست گوتینگن) یەکێکە لەزانکۆ بەناوبانگەکانی جیھان و لەساڵی (١٧٣٧) دامەزراوە، جگە لەپێگەیاندنی دەیان زاناو لێکۆڵەری نێودەوڵەتی، (٥٠) خەڵاتی نۆبڵی لەبواری زانستی و توێژینەوەدا بەدەستھێناوھو پلەی یەکەمی زانکۆکانی ئاڵمانیای لەبواری بەھێزی پەیوەندی دەرەکی ھەیەو لەھەمان کاتدا ھاوبەشی لەگەڵ دەزگای (ماکس پلانگ) ھەیە، کە ئەوەش بەپێنجەم دەزگای توێژینەوەی زانستی لەسەر ئاستی جیھان دادەنرێت.