Back

ئەنجامی سكاڵای زانكۆلاین راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجامی سكاڵای (زانكۆلاین)ی راگەیاند و بەهۆیەوە (٢٢٦٠) خوێندكاری دیكە بەپێی كەمترین كۆنمرەی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەرگیران. عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی دەرگای پێشكەشكردنی سكاڵا بۆ ئەو دەرچووانەی پۆلی 12ی ئامادەیی كرایەوە، كە لە ڕێگەی زانكۆلاین داواكارییان پێشكەشكرد بوو، دوای هەڵسەنگاندنی سكاڵاكانیان دەركەوت ناویان لە هیچ زانكۆ و پەیمانگایەك نەگەڕابووەوە، بۆیە دوای پێداچوونەوەی سەرجەم سكاڵاكان لە ئەنجامدا (٢٢٦٠) خوێندكاری دیكە بەپێی كەمترین كۆنمرەی وەرگرتنی ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) لەزانكۆ و پەیمانگەكان وەرگیران. وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاشیگەیاند ئەو خوێندكارانە دەتوانن لە ڕێكەوتی (٩/١١/٢٠١٧)ەوە لە ڕێگەی وێبسایتی ئەلیكترۆنی (www.regayzanko.com) بە بەكارهێنانی هەمان ناوی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) كە پێشتر فۆرمی (زانكۆلاین)یان پێ‌ پڕكردبووەوە، دەتوانن ئەو شوێنە بدۆزنەوە كە لە ئەنجامی سكاڵای (زانكۆلاین) لێیی وەرگیراون، هەروەها داواشی لە خوێندكاران كرد لە زووترین كاتدا پەیوەندی بەو بەش و كۆلێژانەوە بكەن كە ناوەكانیان لێ هاتۆتەوە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان و دەستكردن بە پرۆسەی خوێندن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile