Back

تاقیکردنەوەی ئایەڵتس دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەری نوێی بریتش کاونسڵ لە کوردستان سەردانی سەنتەری ئایەڵتسی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کردو بڕیاریدا هەوڵی تەواوبدات بۆ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی ئایەڵس. بەڕێز بێن گرەی بەڕێوەبەری نوێی بریتش کاونسڵ لە کوردستان و جێگری بەڕێوەبەری بریتش کاونسڵی عێراق لەو سەردانەیدا لەگەڵ بەڕێز هۆگر محمد بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبوونەوەو جەختیان کردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی هەردوولاو هەوڵدان بۆ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی ئایەڵتس لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. جێی ئاماژەیە لەماوەی رابردوودا بەهۆی گرژییەکانەوە ئەو تاقیکردنەوەیە لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەکی کاتی وەستاو هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile