Back

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خزمەت بە كەسوكاری شەهیدان دەكات

وەك ئەركی هەمیشەیی و بۆ خزمەتكردنی زیاتری كەسوكاری سەر بەرزی شەهیدان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەت و دەزگا و دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڕیاردا بە بەخشینی (50%) لە كرێی سەرجەم ئەو خولە زانستی و ئەكادیمییانەی كە لە كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی دەكرێتەوە بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەكانمان و فەرمانبەران و مامۆستا و میلاكی دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا، ئەمەش وەك وەفایەك بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان و نەتەوەكەمان. شایەنی باسە لەئێستادا خولێكی زانستی بۆ كارمەندانی میلاكی وەزارەتی تەندروستی لە كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ ماوەی (6) مانگ كراوەتەوە كە تیایدا چەندین كەس لە كەسوكاری سەر بەرزی شەهیدان و دامەزراوەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سوودمەند دەبن لەو بڕیارەی كە لە لایەن پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە دەركراوە. لەبەرامبەردا كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی دەستخۆشی خۆیان ئاڕاستەی پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین دەكەن و هیوادارن بە هەموو لایەك خزمەت بە كەسوكاری شەهیدان بكەین.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile